نزار عەوەزوڵڵا نزار عوض اللھ | |
---|---|
Sinwar in 2013 | |
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس[١] | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | 1957 (تەمەن ٦٦–٦٧) حەمامە، کەرتی غەززە |
پارتی سیاسی | حەماس |
پەروەردە | زانکۆی عەین شەمس |
نزار عەوەزوڵڵا (بە عەرەبی: نزار عوض الله، لەدایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧) سیاسەتمەدارێکی فەلەستینە. ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماسە لە کەرتی غەززە.[٢][٣][٤]
نزار عەوەزوڵڵا لە ساڵی ١٩٥٧ لە کەرتی غەززە لە دایک بووە.[٥][٦] بنەماڵەکەی لە شارۆچکەی حەمامەی فەلەستینییەوە سەرچاوە دەگرێت،[٧] کە لە دوای ساڵی ١٩٤٨ بووەتە ئەشقەلۆنی باکوور. عەوەزوڵڵا لە زانکۆی عەین شەمس لە قاھیرە ئەندازیاری شارستانی خوێندووە.[٨] وەک سکرتێری ڕێکخراوێک بە ناوی موجەمەعی ئیسلامی کە بە ناوەندی ئیسلامی ناسراوە کاری کردووە، و بە نزیک لە شێخ ئەحمەد یاسین دادەنرێت. بەھۆی تێوەگلانی لە گرووپێکی چەکداری بە ناوی موجاھیدینی فەلەستین، دەستگیرکرا و بۆ ماوەی شەش ساڵ (١٩٨٩–١٩٩٥) لە زیندانێکی ئیسرائیلدا زیندانیکرا.[٩] دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەکە لە ھەڵبژاردنی یاسادانانی ساڵی ٢٠٠٦دا، ڕاسپێردرا بۆ ڕابەرایەتیکردنی بزووتنەوەی حەماس. بە ناوی حەماسەوە سەرکردایەتی دانوستانەکانی کرد لە ڕێککەوتنی گیلعاد شەلیت. لە ساڵی ٢٠٠٩ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس ھەڵبژێردرا. ماڵەکەی لەلایەن فڕۆکەکانی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا لە کاتی شەڕی غەززە لە ساڵانی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ و جەنگی غەززە لە ساڵی ٢٠١٤.[١٠]
لە ھەڵبژاردنی ناوخۆی سەرکردایەتی حکوومەتی حەماس لە غەززە، کە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، لە خولی یەکەمدا بە جیاوازی ٧ دەنگ لە یەحیا سینواری بردەوە. سینوار لە قۆناغی چوارەمدا شکستی پێھێنا.[١١][١٢]
لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نزار عەوەزوڵڵای وەک تیرۆریستێکی جیھانی دەستنیشان کرد کە پەیوەندی بە حەماسەوە ھەیە.[١٣]
لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا، بڵاوکرایەوە کە عەوەزوڵڵا لە ھێرشێکی ئاسمانیدا لە چوارچێوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس کوژراوە.[١٤][١٥] بەپێی ھەواڵێکی دیکە، ناوبراو بە سەختی بریندار بووە. مردنی عەوەزوڵڵا نە لەلایەن حەماس و نە لەلایەن ئیسرائیلەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)