نمر ئەلنمر | |
---|---|
بە عەرەبی: نمر النمر | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٩ Al-Awamiyah، عەرەبستانی سعوودی |
مردن | ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ عەرەبستانی سعوودی، عەرەبستانی سعوودی | (٥٦ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | سەر بڕین |
خزمەکان | Ali Mohammed Baqir al-Nimr |
زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | بەرگریکاری مافی مرۆڤ، شەرعزان، ئایەتوڵڵا |
بواری کار | Ja'fari School |
ئایین | ئیسلام، شیعە |
وێبگە | https://www.sknemer.com/ |
نمر باقر ئەمین ئەلنمر (بە عەرەبی: نمر باقر النمر؛ لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٩ – ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦)[١] زانایەکى مەزھەبی شیعە و یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عەرەبستانی سعوودی بوو کە دژی بنەماڵەى ئالی سعوود چالاکیی دەکرد.[٢]
لە ساڵی ١٩٨٠ چووەتە ئێران بۆ خوێندنى لێکۆلینەوەى ئایینى و نزیکەی ١٠ ساڵ لەوێ ماوەتەوە و دواتر چووەتە سووریا. لەژیانى دا چەندین جار لە لایەن دەسەڵاتدارانى سعوودییە دەستگیرکراوە لە ساڵى (٢٠٠٨ و ٢٠٠٩) [٣] و خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ ى سعوودیە، شێخ نمر لە گوتارێکیدا داوایکرد، ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سعوودیەی زۆرینە شیعەنشین لە سعوودیە جیابکرێتەوە و بە بەحرەینەوە بلکێندرێت، کە شیعە مەزھەبەکان خۆپیشاندانیان دژی دەسەڵاتی بەحرەین تێدا ئەنجامدەدا. ئەلنمر لە مانگی تەممووزى ساڵى ٢٠١١ دەستگیرا، چەند تۆمەتێکی رووبەڕووکرابوونەوە، لەوانە: نانەوەی ئاژاوە، دەرچوون لە فەرمانی وەلی ئەمر، دروستکردنی شانەی تیرۆریستی بۆ کوشتنی کارمەندانی دەزگا ئاسایشەکان لە شارۆچکەی عوامییە لە پارێزگای قەتیفی ڕۆژھەڵاتی سعوودیە.[٤]
لە ١٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥دا نمر بەتۆمەتی دەستخستنە نێو کاروباری سعوودیەوە ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و دواجار لە ٢ی تشرینی دووەم ٢٠١٦ لە سعوودیە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی تیرۆریستان لەگەڵ ٤٧ کەسی دیکەدا لە سێدارە درا.[٥]