ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
نوێنەک بریتییە لە ڕێسامەندییەک کە لە سروشتدا یان لە دەستکردەکانی ئینساندا خۆی ئەنوێنێ و شیاوی ناسینەوەیە. بە واتەیەک، ھێمانەکانی بە شێوەیەکی پێشبینیکردەنی دووپات ئەبنەوە.
ئینسان ئەتوانێ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ھەر کام لە پێنج ھشەکیەوە نوێنەکەکانی دەروبەری بناسێتەوە. بەڵام لە زانست و ماتماتیک، یان لە زماندا، ھەندێ لە نوێنەکان دەرھەستن. واتە پێزانینیان لە ڕێگەی ھەستەوە ئەستەمە. ئەمانە تەنیا دوای شیکردنەوە و لێکدانەوە خۆیان دەرئەخەن.
نوێنەکەکان لە بنچینەی خۆیاندا پێکھاتەیەکی ماتماتیکییان ھەیە، لە ڕاستیشدا ماتماتیک ئەتوانرێ وەکوو گەڕان بەدوای ڕێسامەندییەکاندا پێناسە بکرێ.
سروشت پڕە لە نوێنەک. نەخشی خاڵ-خاڵ یان ڕێ-ڕێی پێستی گیانەوەران، ڕێکی و دەقاودەقیی کوڵۆکانی بەفر، شەپۆلەکانی ڕووی دەریا، تەپۆڵکە لمییەکانی بیاوان کە بە ھۆی ھەڵکردنی با و جێبەجێبوونی زیخ و چەو درووس ئەبن، پێچپێچۆکەی تۆمەکانی گوڵی ڕۆجیارپەرس و، زۆر نموونەی تر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نوێنەک تێدایە. |