نۆوا جوپ | |
---|---|
Noah Jupe | |
![]() جوپ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆی ٢٠١٩ | |
لەدایکبوون | نز. ٢٠٠٥/٢٠٠٤ (١٩–٢٠ ساڵ) |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٥–ئێستا |
باوان(ەکان) | کەیتی کاڤەنا (دایک) |
نۆوا جوپ (لەدایکبووی نز. ٢٠٠٥ یان ٢٠٠٤)[١] ئەکتەرێکی بەریتانییە. دەرکەتووە لە زنجیرەی بەڕێوەبەرەکەی شەو (٢٠١٦)، فیلمی کۆمێدیای ڕەشی سەبەربیکۆن (٢٠١٧)، فیلمی درامیی سەمەرە (٢٠١٧)، فیلمی ترسناکی شوێنێکی کپ (٢٠١٨)، فیلمی وەرزشیی درامیی فۆرد دژی فێراری (٢٠١٩)، کۆمیدیای ھۆڵمس و واستن (٢٠١٨) و لە فیلمی درامیی کوڕی ھەنگوین (٢٠١٩)، کە بەھۆیەوە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتە ئازادەکانی سپیریت بۆ باشترین نێری پاڵپشت.
نۆوا جوپ کوڕی دەھێنەری فیلم کریس جوپ و خانمەکتەر کەیتی کاڤەنایە.[٢] برایەک و خوشکێکی بچووکی ھەیە.[٢][٣]
جوپ لە ٢٠١٥دا دەستی بە کاری نواندن کردووە لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی پنسە ترسناکەکان و داونتن ئابیدا.[٤] دواتر لە ٢٠١٦دا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە زنجیرەی سیخوڕی ھەستبزوێنی بەڕێوەبەرەکەی شەودا.[٤] لە ٢٠١٦دا، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگیشی گێڕا لە زنجیرەی ھودینی و دۆیڵ.[٥]
لە ٢٠١٧دا، دەستیکرد بە نواندن لە فیلمدا، و یەکەم ڕۆڵی گەورەی لە پیاوێک بە دڵێکی ئاسنینەوە بوو، کە فیلمێکی درامیی دەربارەی جەنگی جیھانیی دووەم بوو.[٥][٦] لە ھەمان ساڵدا، دەرکەوت لە فیلمی بەریتانیی ئەو شەوە خۆشە؛[٧] یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی ھەبوو لە فیلمی کۆمێدیای ڕەشی سەبەربیکۆن، لە دەرھێنانی جۆرج کلونی؛[٨][٩] و دەرکەوت لە فیلمی کۆمێدی-درامیی سەمەرەدا، لە ڕۆڵی جاک ویڵ، نزیکترین ھاوڕێی ئۆگی پوڵمەن.[٥]
لە ٢٠١٨دا، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خەیاڵیی زانستی کەیوان،[٥][٨][١٠] و فیلمی ترسناکی شوێنێکی بێدەنگدا گێڕا.[١١] جۆن کراسینسکی، کە دەرھێنەر و یەکێک لە نووسەرەکانی شوێنێکی بێدەنگ بوو، جوپی بە پێشنیاری کلونی ھەڵبژارد.[١٢][١٣]
لە ٢٠١٩دا، جوپ ڕۆڵی سەرەکی لە کوڕی ھەنگویندا گێڕا بەرامبەر شایا لابەف. فیلمە ئازادەکە لە گەورەبوونی لابەف لە پیشەسازیی فیلم و زنجیرەوە سەرچاوەی گرتووە، کە تێیدا جوپ ڕۆڵی کەسایەتییەکەی کە لە شایاوە وەگیراوە بە گەنجی دەگێڕێت و لوکاس ھێجسیش ڕۆڵی ھەمان کەسایەتی بە گەورەیی دەگێڕێت.[١٤][١٥][١٦] ھەمان ساڵ، جوپ ھەروەھا دەرکەوت لە فیلمی فۆرد دژی فێراری.[١٧]
جوپ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە کورتە فیلمێک کە لە چیرۆکی «My Pretty Pony»ی ستیڤن کینگەوە وەرگیراوە.[١٠] ئەو ھەروەھا دەردەکەوێتەوە بۆ ڕۆڵی مارکوس ئابۆت لە شوێنێکی بێدەنگ بەشی ٢ لە ٢٠٢١دا.
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٧ | پیاوێک بە دڵێکی ئاسنینەوە | ئاتا مۆراڤێک | |
ئەو شەوە خۆشە | ڕۆناڵدۆ | ||
سەبەربیکۆن | نیکی لۆج | ||
سەمەرە | جاک ویڵ | ||
٢٠١٨ | تیتان | لوکاس جانسێن | |
شوێنێکی کپ | مارکوس ئابۆت | ||
ھۆڵمس و واتسن | دۆکسی | ||
٢٠١٩ | کوڕی ھەنگوین | ئۆتیس لۆرتی گەنج | |
فۆرد دژی فێراری | پیتەر مایڵس | ||
٢٠٢١ | شوێنێکی کپ: بەشی دوو | مارکوس ئابۆت | |
بڵاونەکراوەتەوە | No Sudden Move | لە وێنەگرتندایە |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٥ | پنسە ترسناکەکان | چارڵز چاندلەر | ئەڵقە: "And They Were Enemies" |
گۆرانییەک بۆ جێنی | ویلیام | فیلمی تەلەڤیزیۆنی | |
داونتن ئابی | منداڵ | ١ ئەڵقە | |
٢٠١٦ | بەڕێوەبەرەکەی شەو | دانیەڵ ڕۆپەر | ٣ ئەڵقە |
ھودینی و دۆیڵ | کینگسلی کۆنان دۆیڵ | ٥ ئەڵقە | |
کۆتا ئەژدیھا بەزێن | تایگەر پرۆنس | فیلمی تەلەفزیۆنی | |
٢٠٢٠ | ھەڵوەشاندنەوەکە | ھێنری فرەیژەر | کورتە زنجیرە |
ساڵ | ناو | ھونەرمەند | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠١٩ | "From Chaos to Harmony" | ئیەن براون | [١٨] |
ساڵ | خەڵات | پۆل | کار | ئەنجام | س. |
---|---|---|---|---|---|
٢٠١٨ | بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن | نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندی ساڵ | پیاوێک بە دڵی ئاسنینەوە | پاڵێوراو | [١٩] |
سەبەربیکۆن | |||||
سەمەرە | |||||
٢٠١٨ | کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی سەرھێڵی لۆس ئەنجلس | باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەری ٢٣ ساڵ یان خوارتر | شوێنێکی کپ | پاڵێوراو | |
٢٠١٨ | خەڵاتەکانی ھونەرمەندی لاو | باشترین نواندن لە فیلمی درێژ – ئەکتەری لاوی سەرەکی | سەبەربیکۆن | پاڵێوراو | [٢٠] |
٢٠١٩ | خەڵاتەکانی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران | باشترتن ئەکتەر/خانمەکتەر | کوڕی ھەنگوین | پاڵێوراو | [٢١] |
٢٠١٩ | خەڵاتەکانی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی ھۆڵیوود | باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەری ٢٣ ساڵ یان خوارتر | کوڕی ھەنگوین | براوە | [٢٢] |
٢٠١٩ | خەڵاتە ئازادەکانی فیلمی گۆتەم | ئەکتەری زووپێشکەوتە | کوڕی ھەنگوین | پاڵێوراو | [٢٣] |
2019 | بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن | نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندی لاوی ساڵ | ھۆڵمس و واتسن | پاڵێوراو | [٢٤][٢٥] |
A شوێنێکی کپ | |||||
ئەو شەوە خۆشە | |||||
تیتان | |||||
٢٠٢٠ | بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن | نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندی لاوی ساڵ | فۆرد دژی فێراری | پاڵێوراو | [٢٦] |
کوڕی ھەنگوین | |||||
٢٠٢٠ | خەڵاتە ئازادەکانی سپیریت | باشترین نێری پاڵپشت | کوڕی ھەنگوین | پاڵێوراو | [٢٧] |