Swades نیشتیمان (ئێمەی گەل) | |
چەشنی فیلم | فیلمی دراما، فیلمی ڕۆمانسی |
---|---|
کاست | شاروخ خان ، گایاتری جۆشی، کیشۆری بالال |
مۆسیقا | ئەی ئار ڕەحمان |
وێنەگری سینەمایی | ماهیش ئانێی |
دەستکاری | بالو سالوجا |
وڵات | هندستان |
زمان | هیندی |
نیشتیمان (ئێمەی گەل) (بە ئینگلیزی: Swades) فلیمێکی هیندیی درامییە، دەرهێنەری ئەم فلیمە ئاشتۆش گواریکەرە و ئەکتەری سەرەکی شاروخ خانە.
ئەم فلیمە باس لە گەنجێک دەکات کە لە ناسایە و پاش دوانزە ساڵ لە دووری وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بردنی بەخێوکەرەکەی لەگەڵ خۆیدا کاتێک ئەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی کەسانێک دەبینێت یەکێک لەوانە بەڕێوبەری پۆستەیەکە، کە حەز دەکات زانیاری لەسەر ئیمەیڵ و ئینتەرنێت پەیدا بکات، هەرچەندە حەز بە زۆرانبازیش ئەکات، وە چێشتلێنەرێکیش دەبینێت کە حەز بە چون بۆ ئەمەریکا ئەکات. دوایی ماوەیەک شاروخ خان کە ڕۆڵی "مۆهان" ئەگێڕێت ئەکەوێتە خۆشەویستی هاوڕێیەکی منداڵییەوە ...
فلیم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر - شاروخ خان
فلیم فەیر بۆ باشترین مۆسیقای باکگراوند - ئەی ئار ڕەحمان
وە ١٢ خەڵاتی تر، وە هەروەها بە گشتی ٢٣ جار پاڵێوراوە بۆ هەموو خەڵاتەکان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیشتمان (فیلمی ٢٠٠٤) تێدایە. |