نیشتمانی ئاشوورییەکان (بە سوریانی: ܐܬܘܪ) ناوچەیەکی جوگرافی و کولتووری و مێژووییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان، کە ئاشوورییە ڕەسەنەکان تێیدا نیشتەجێ بوون. گەورەترین چڕبوونەوەی ئاشوورییەکان لە جیھاندا تا ئەم دواییانە لە سێگۆشەی ئاشووریدا بوو.
دەشتی ورمێ لە ئێران بەشێک لە زێدی ئاشوورییەکان پێکدەھێنێت، ھەرچەندە ئازەری و کوردەکان تێیدا نیشتەجێن. زۆرینەی ئاشوورییەکان لە ئێران لە ئێستادا لە تاران دەژین.
ئاشوورییەکان زۆرینەیان مەسیحین، و زۆربەیان پابەندن بە ڕێوڕەسمەکانی مەسیحی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا. بە زمانە ئارامییە نوێیەکان قسە دەکەن، باوترینیان؛ ئارامیی ئاشووری نوێ، ئارامیی نوێی کلدانی و تۆرۆیۆ.[١] [٢][٣][٤][٥]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite book}}
: نرخی |ژپنک=
بپشکنە: invalid form (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیشتمانی ئاشوورییەکان تێدایە. |