نیلووفەر ڕەحمانی | |
---|---|
نیلوفر رحمانی | |
لەدایکبوون | ١٩٩٢ (تەمەن ٣١–٣٢) |
پیشە | فڕۆکەوان |
چالاکبوون | ٢٠١٢-ئێستا |
ناسراوە بە | یەکەم میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە لە ئەفغانستان |
نیلووفەر ڕەحمانی (لەدایکبووی ١٩٩٢ کابول، ئەفغانستان) فڕۆکەوانی ئەفغانییە ناوبراو یەکەم ژنە میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە و یەکەم ژنە لە ھێزەکانی ئاسمانی ئەفغانستان لەوەتەی ڕووخانی دەوڵەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان.[١] نیلووفەر بەردەوامبوو لەسەر کار و مەشقەکانی وێڕای درووستبوونی ھەڕەشە لەسەر خێزانەکەی. لە ئازاری ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]
نیلووفەر ڕەحمانی لە ساڵی ١٩٩٢ لە کابول، لە وڵاتی ئەفغانستان لەدایکبووە. نیلووفەر لەسەرەتای ژیانی منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپی پەنابەرانی پاکستان ژیاون، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠ گەڕاونەتەوە بۆ کابول.[٣] لە تەمەنی منداڵییەوە حەزی بەبوون بە فڕۆکەوان لەلا درووستبووە، ھەربۆیە ساڵێک خەریکی خوێندنی ئینگلیزی بووە بۆئەوەی لە قوتابخانەی فڕۆکەوانی بخوێنێت.[٤]
لە ساڵی ٢٠١٠، نیلووفەر بەشداری کرد لە لیستی پڕۆگرامی ڕاھێنانی ھێزی ئاسمانی ئەفغانی. دواتر لە تەممووزی ٢٠١٢، وەک ملازمی دووەم دەردەچێت.[٢] لەکاتی پڕۆگرامەکە، دکتۆرەکان پێیان وابوو جەستەی بۆ فڕۆکەوانی باش نییە، تاکوو فڕینی فڕۆکەکە، ھەروەھا ناوبراو تاکە کچی بەشداربووی پڕۆگرامەکە بوو.[٣] دوو فڕۆکەوانی ھێلیکۆپتەر لەسەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت، لەتیفە نەبیزادە و خووشکەکەی لەگەڵ باوکیان ئەوا سەرچاوەی ئیلھامبەخشی بوون بۆ نیلووفەر تا ببێتە فڕۆکەوان.[٥][٦] فڕۆکەی (C182) یەکەم فڕۆکەبووە کە نیلووفەر پێی فڕیبێت وەک شوفێر، دواتر چۆتە خوێندنی زیاتری فڕۆکەوانی تا دواتر فڕۆکەی (C-208) لێخوڕیوە، فڕۆکەیەکی تایبەتبووە بە بارھەڵگرتن.[٧] زۆربەی کات فڕۆکەوانی ژن لێی قەدەغەکراوە لەکاتی ئەرک و جەنگدا قوربانی و بریندارەکان ھەڵبگرێتەوە، بەڵام نیلووفەر ڕەحمانی لەیەکێک لەئەرکەکانی ئەو کارەشی ئەنجامدا کە چەند بریندارێکی گەیاندە نەخۆشخانە.[٨]
لەدوای سەرکەوتنەکانی، ئەوا خێزانی ڕەحمانی تووشی ھەڕەشە بوونەوە لەلایەن خێزانەکەیانەوە ھەروەھا لەلایەنن تاڵیبان، ھەربۆیە چەندجارێک ماڵی خۆیان گواستۆتەوە.[٢] ھەموو ئەوانە کاریگەرنەبوون لەسەر خەونەکانی نیلووفەر، ناوبراو تاقیکردنەوەی لەسەر لێخوڕینی فڕۆکەی گەورەتر (C-130) ئەنجامدا، دواتریش بووە مامۆستای مەشقپێدەرەوە بە قوتابیانی دیکەی فڕۆکەوانی و ھەروەھا بووە نموونەیەکی باڵا بۆ کچانی دیکەی ئەفغانستان.
دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا مەشقی لەسەر فڕۆکەی (C-130s) دەستپێکرد، ئەو پڕۆگرامەشی لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ تەواوکرد، دواتر داواکاری پێشکەشکرد بۆ وەرگرتنی پەنابەری لە ئەمریکا بۆئەوەی ببێتە فڕۆکەوان لەھێزەکانی ئەمریکا،[٩][١٠] لە نیسانی ٢٠١٨ داواکارییەکەی پەسەندکرا،[١١] ئێستا لە فلۆریدا دەژی بەڵام وەک فڕۆکەوان نا بەڵکوو وەک وەرگێڕی زمانەکانی فارسی، داری و ئینگلیزی.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); More than one of |archivedate=
و |archive-date=
specified (help); More than one of |archiveurl=
و |archive-url=
specified (help) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٦ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیلووفەر ڕەحمانی تێدایە. |