نیۆیۆرک یانکیز تیمێکی بەیسبۆڵی پیشەیی ئەمریکییە کە بنکەکەی لە گەڕەکی برۆنکسە لە شاری نیۆیۆرک. یانکیز لە یاریگەی گەورەی بەیسبۆڵ (MLB) بەشداری دەکات وەک ئەندامێکی کۆمەڵەی ئەمریکی (AL) بەشی ڕۆژھەڵات. ئەوان یەکێکن لە دوو یانەی سەرەکی لە شاری نیۆیۆرک لەگەڵ تیمی نیۆیۆرک میتس کە لە کۆمەڵەی نیشتمانی (NL)یاری دەکەن. تیمەکە لە ساڵی ١٩٠٣ دامەزراوە کاتێک فرانک فارێڵ و بیڵ دیڤەری مافی فرانچایزی باڵتیمۆر ئۆریۆلزیان (کە پەیوەندی بە تیمی ئێستای ھەمان ناوەوە نییە) کڕی دوای ئەوەی چالاکییەکانی ڕاگرت و بەکاریان ھێنا بۆ دامەزراندنی نیۆیۆرک ھایلاندەرز.[١][ئ] ھایلاندەرز بە فەرمی لە ساڵی ١٩١٣ ناوەکەی گۆڕا بۆ یانکیز.[٤]
- ^ Although the history of the New York Yankees can be traced back to the 1901–1902 Baltimore Orioles, the Orioles team is considered a separate team by Baseball-Reference.com,[٢] official Major League Baseball historian John Thorn,[٣] and the official Yankees history.[١]