ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
نیۆمارکسیزم یان مارکسیزمی نوێ چەمکێکە بۆ ناۆبردنی کۆمەڵێک تێروانینی مارکسیی کە لە سەردەمی مابەینی شەڕەکان[١] (١٩٣٩–١٩١٨)، سەرباقی کاریگەری قووڵی کارڵ مارکس و فریدریش ئێنگڵس، بەبێ ھاوڕایی لەگەڵ ڕوانگە بنچینەیەکانی ئەوان، گەشەیان کردوە.
ئەم تێڕووانینە ھەوڵی داوە لە ڕێگەی جێگەکردنەوە بۆ جەوھەر و تێکەڵکردنی فاکتەری ڕێبازە فیکرییەکانیتر وەک پێکھاتەخوازی (ئاڵتووسێر)، ئایدیالیزمی ئەڵمانی (لوکاچ)، ئێگزیستانسیالیزم یان بوون بڕوایی (سارتەر) و دەروونشیکاری (ژیژێک) پێداچوونەوە و گەشە بە مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکس بدات.
لە ڕووی مێژوویەوە، زۆربەی کەسایەتییە بەرچاوەکانی مارکسیزمی نوێ ھەر وەک ھێربێرت مارکوزە و زۆرینەی ئەندامانی قووتابخانەی فرانکفۆرت کۆمەڵناس و دەروونناس بوون.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیۆمارکسیزم تێدایە. |