نەخۆشیی مێشک و لوولەکانی خوێن | |
---|---|
ناوەکانی تری | نەخۆشییەکانی مێشک و خوێنبۆڕییەکان |
![]() | |
دیمەنی مێشکێک نیشاندەدات کە تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە | |
خوێندنەوە |
|
تایبەتمەندی | دەمارناسی |
نیشانەکان | لاوازبوونی لایەکی جەستە |
Complications | تێکچوونەکانی قسەکردن و ڕۆیشتن، بیرچوونەوە، ئیفلیجبوونی لایەکی ڕووخسار یان پەلەکان، و تێکچوونەکانی باری دەروونی و بیروھۆش |
ھۆکارەکان | زگماکی، ڕەقبوونی خوێنبەر، ئەنیوریزم، ھەندێکجار ھۆیەکەی نەزانراوە |
Risk factors | بەرزیی پەستانی خوێن، قەڵەوی، شەکرە، جگەرەکێشان |
ڕێگای دەستنیشانکردن | پشکنینی دەماری، پشکنینی فیزیکی |
چارەسەرکردن | خوێن ڕوونکەرەوەکان، دەرمانی دژە پەستانی خوێن |
نەخۆشیی مێشک و لوولەکانی خوێن یان خوێنبۆڕییەکان (بە ئینگلیزی: Cerebrovascular disease) کۆمەڵێک دۆخی جۆراوجۆری پزیشکی دەگرێتەوە کە کار دەکەنە سەر خوێنبۆڕییەکانی مێشک و سووڕی خوێنی مێشک. ئەو خوێنبەرانەی ئۆکسجین و خۆراکە ماددە دەگەیەننە مێشک زۆربەی جار زیانیان بەردەکەوێت یان دەشێوێن لە ئەنجامی ئەم تێکچوونانە.[١] باوترین دەرکەوتنی نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک بریتییە لە جەڵدەی ئیسکیمی یان نیمچە-جەڵدە و ھەندێکجاریش خوێنبەربوونە جەڵدە.[١] بەرزەفشاری خوێن (پەستانی خوێنی بەرز) گرنگترین ھۆکاری مەترسییە بۆ جەڵدە و نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک، بەوەی کە دەتوانێت پێکھاتەی خوێنبۆڕییەکان بگۆڕێت و لە ئەنجامدا ببێتە ھۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.[٢]
ڕەقبوونی خوێنبەرەکان خوێنبۆڕییەکان تەسکدەکاتەوە لە مێشکدا، بەمەش؛ کەمبوونەوەی ڕەوینی خوێن بۆ مێشک. ھۆکارە مەترسییەکانی تر کە پشکدارن لە جەڵدە؛ جگەرەکێشان و نەخۆشیی شەکرە دەگرێتەوە.[٣] خوێنبەرە تەسکبووەوەکانی مێشک دەکرێت ببنە ھۆی جەڵدەی ئیسکیمی، بەڵام پەستانی بەرزی بەردەوامی خوێن بەھەمان شێوە دەکرێت ببێتە ھۆی دڕانی لوولەکان، و ببێتە جەڵدەی خوێنبەربوون.[٤]
جەڵدە وەک نەریتی خۆی بەشێوەی کورتھێنانێکی دەماریی لەناکاو دەردەکەوێت - وەک لائیفلیجی (ئیفلیجبوونی لایەکی جەستە)، سڕبوون، بێ زمانبوون (تێکچوونی قسە)، یان بەلاکەوتن (لەدەستدانی ھەماھەنگی) - پەیوەست بە لوولە زامێکی ناوچەیی.[٥] نیشانە دەمارییەکان دەردەکەون لە چەند چرکەیەکدا چونکە دەمارەخانەکان پێویستیان بە خۆراکی بەردەوامە، لەناویاندا ئۆکسجین و گلوکۆز، کە دابیندەکرێن لەلایەن خوێنەوە. لەبەرئەوە، ئەگەر پاڵپشتیی خوێن بۆ مێشک تەگەرەی تێکەوت, زیان و پچڕانی ووزە خێرا دەبێت.[٥]
باوترین دەرکەوتنی نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک، جەڵدەیەکی توندە؛ کە ڕوودەدات کاتێک دابینکردنی خوێن بۆ مێشک تووشی ئاستەنگی دەبێت.[٦] نیشانەکانی جەڵدە زۆربەیجار خێران لە دەستپێک، و لەوانەیە ببێتە لاوازبوونی لایەکی ڕووخسار یاخود جەستە، سڕبوونی لایەکی ڕووخسار یاخود جەستە، بێتوانایی لە قسەکردن یان تێگەیشتن، گۆڕانی بینایی، و ئاستەنگییەکانی ھاوسەنگی.[٧] خوێنبەربوونە جەڵدەکان دەکرێت دەربکەون بە سەرئێشەیەکی لەناکاوی زۆر توند، بە ھاوەڵی لەگەڵ ڕشانەوە، مل ڕەقبوون، و کەمبوونەوەی ھۆش و ئاگایی.[٦] نیشانەکان ھەمەجۆرن بەپێی شوێن و قەبارەی ناوچەی کارتێکراو بە جەڵدە. ئاوبەند یان ئاوسانی مێشک لەوانەیە ڕووبدات کە بەمەش فشاری ناو کەللەسەر زیاد دەکات و ڕەنگە لە ئەنجامدا ببێتە فتقی مێشک. جەڵدەی مێشک ڕەنگە ببێتە ھۆی کۆما یان مردن ئەگەر ناوچە سەرەکییەکانی مێشک بگرێتەوە.[٨]
نیشانەکانی تری نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک ئەمانە دەگرێتەوە؛ لاسەرئێشە (شەقیقە)، گەشکە، فێ (پەرکەم)، یان کەمبوونەوەی ھۆشیاری.[٩] ھەرچەندە، نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک ڕەنگە ھەستی پێنەکرێت بۆ ماوەی ساڵانێک تا لەئەنجامدا جەڵدەیەکی توند ڕوودەدات.[١٠] سەرەڕای ئەمە، ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی زگماکیی خوێنبۆڕییەکانی مێشکیان ھەیە دەکرێت ئەم نیشانانەیان لێ دەربکەوێت لە منداڵیدا.[١١]
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
نەخۆشییە دەستکەوتووەکانی مێشک و خوێنبۆڕییەکان ئەوانەن کە تووشھاتوون بە درێژایی ژیانی کەسێک، کە دەکرێت پێشیان لێبگیرێت بە کۆنتڕۆڵکردنی ھۆکارە مەترسییەکان. ڕێژەی ڕوودانی نەخۆشیی مێشک و خوێنبۆڕییەکان زیاد دەکات لەگەڵ بە تەمەنداچوونی کەسەکە.[١٢] ھۆکارەکانی نەخۆشیی دەستکەوتووی مێشک و خوێنبۆڕییەکان بریتین لە ڕەقبوونی خوێنبەر، ئیمبۆڵیزم، ئەنیوریزمەکان، و کەرتبوونەکانی خوێنبەر.[١٣] ڕەقبوونی خوێنبەر سەردەکێشێت بۆ تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن و پڕژاندنی کەمتری خوێن بۆ مێشک، و ھەروەھا زیادبوونی مەترسی بۆ ترۆمبۆسز، یان گیرانی خوێنبەرێک لە مێشکدا.[١٤] ھۆکارە مەترسییە سەرەکییەکانی ڕەقبوونی خوێنبەر کە دەتوانرێت دەستکاری بکرێن پێکدێن لە:
جڵەوکردنی ئەم ھۆکارە مەترسییانە دەتوانێت ڕوودانی ڕەقبوونی خوێنبەر و جەڵدەی مێشک کەمبکاتەوە.[١٧] فیبریلەیشنی گوێچکەڵەش (ڕیشاڵۆچکەبوونی گوێچکەڵە: ڕیشاڵۆچکەکانی دڵ بە ناڕێکی و بێ ھەماھەنگی گرژدەبن) ھۆکارێکی مەترسیی سەرەکییە بۆ جەڵدەی مێشک. ڕیشاڵۆچکەبوونی گوێچکەڵە دەبێتە ھۆی دروستبوونی کڵۆخوێنەکان (تۆپەڵێک خوێنی مەییو) لەناو دڵدا، کە لەوانەیە گەشتبکەن بەرەو خوێنبەرەکانی مێشک و ببنە ئیمبۆڵیزمێک. ئیمبۆڵیزمەکە ڕێگری دەکات لە تەوژمی خوێن بەرەو مێشک، ئەمەش دەبێتە ھۆی جەڵدەی مێشک.[١٨]
ئەنیوریزم، بڵقکردنی یاخود ئاوسانی نائاساییی بەشە بچووکەکانی خوێنبەرەکانە، کە مەترسیی تەقینی خوێنبەر زیاد دەکات. ئەنیوریزمەکانی نێوکەللە ھۆکاری ھەرە لەپێشن بۆ خوێنبەربوونی ژێرتەونۆکە، یان خوێنبەربوونی دەوری مێشک لەناو ژێرتەونۆکە بۆشایی. لێرەدا چەندین تێکچوونی بۆماوەییی جۆراوجۆر ھەنە کە پەیوەندیدارن بە ئەنیوریزمەکانی نێوکەللە، وەک کۆنیشانی ئێھلەرز-دانلۆس، نەخۆشیی گورچیلەی فرەکیسی ئۆتۆسۆمیی زاڵ، و فرەئەڵدۆستیڕۆنیزمی خێزانی جۆری یەک.[١٩][٢٠][٢١] ھەرچەندە، ئەو کەسانەی بێ ئەم تێکچوونانەشن لەوانەیە ئەنیوریزمەکان بگرن. کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی و کۆمەڵەی جەڵدەی مێشکی ئەمریکی پێشنیازی کۆنتڕۆڵکردنی ھۆکارە مەترسییە بەردەستەکان دەکەن لەوانەش جگەرەکێشان و بەرزەفشاری خوێن.[٢٢]
کەرتبوونەکانی خوێنبەر ئەو دڕانانەن کە لە ناوپۆشی خوێنبەرەکان ڕوودەدەن. زیاتر پەیوەندییان ھەیە بە زەبرێکەوە.[٢٣] کەرتبوونەکانی نێو خوێنبەرەکانی کاڕۆتید یان بڕبڕە خوێنبەرەکان لەوانەیە تەوژمی خوێن تێکبدەن بۆ مێشک بەھۆی کڵۆخوێنەکانەوە، ھەروەھا ئەم کەرتبوونانە مەترسیی تەقینی لوولەکانی خوێن زیاد دەکەن.[٢٤]
نەخۆشییە ھۆ نەزانراوەکان[٢٥] ئەوانەن کە ڕوودەدەن لەخۆوە و بەبێ ھۆکارێکی زانراو.[٢٦] مۆیامۆیا نمونەیەکی نەخۆشییە ھۆ نەزانراوەکانی مێشک و لوولەکانە؛ کە دەبێتە ھۆی تەسکبوونەوە و گیرانی لوولەکانی خوێن.[١٣] باوترین دەرکەوتنی بە شێوەی جەڵدەی مێشکە یان ھێرشی ئیسکیمیی کاتی، بەڵام کەمبوونەوەی بیروھۆش لە منداڵاندا دەکرێت بەھەمان شێوە نیشانەی دەرکەوتنی بێت.[٦][١٣] نەخۆشییەکە لەوانەیە نیشانەکانی دەربکەون ھەر لە سەرەتای ھەرزەکاریدا، بەڵام ھەندێک کەس دەکرێت ھیچ نیشانەیەکیان نەبێت تا تەمەنی پێگەیشتوویی.[٦]
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite book}}
: |edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)