![]() نەشتەرگەری پارکینسۆن | |
پیشە | |
---|---|
جۆری پیشە | پسپۆر لە پزیشکی |
بەشە چالاکەکان | دەرمان، نەشتەرگەری |
دەربارە | |
خوێندنی داواکراو |
یان
یان
|
شوێنی کارکردن | نەخۆشخانەکان |
نەشتەرگەریی مێشک و پەی یان پەیەنەشتەرگەری (بە ئینگلیزی:[١]Neurosurgery) ڕشتەیێکی پزیشکییە کە لە بواری پێشگرتن، دۆزینەوە، دەرمان و تواناسازیی نەخۆشەکانی مێشک و پەی، و ھەروەھا چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی کۆئەندامی پەی و بەشە جۆراوجۆرەکانی مێشک، دڕکەپەتک، ئەندامە پەیییە بڵاوەکان و کۆئەندامی خوێنبەرەکانی مێشک لە دەرەوەی کەللەسەر کار دەکات.[٢]
مێژووی نەشتەرگەریی مێشک و پەی بە شێوازی دابڕینی کەللەسەر دەگەڕێتەوە بۆ پێش ھەزاران ساڵ. بەڵام تا کۆتاییی سەدەکانی ١٩یەم و ئەوەڵی سەدەی بیستی زایینی، پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە نەدیبوو و تەنیا لە سەد ساڵی ڕابردوو ئەم ڕشتە پزیشکییە پێشکەوتنی زۆری بە دەست ھێنا. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە بۆ یەکم جار مرۆڤ توانی جەمسەری کارەبایی لە مێشک داچێنێت و تومۆر لە مێشک دەربێنێت.[٣] لە ساڵی ١٨٧٨، ڕیچارد کاتۆن بە ھەبوونی شەپۆلی کارەبایی یان تەزووی کارەبایی لە مێشکی گیانلەبەرەکانی پەی برد. لە ساڵی ١٩٥٠ بۆ یەکەم جار دکتۆر جۆزێ دێلگادۆ جەمسەری کارەبایی داھێنا و دواتر لە مێشکی گیانللەبەرێک چاندی. لە ساڵی ١٨٧٩ نەشتەرگەرێکی خەڵکی سکۆتلاند، بە ناوی ویلیام مەکیوێن بۆ یەکەم جار نەشتەرگەری مێشکی بۆ دەرھێنانی تومۆر ئەنجام دا.[٤]
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پزیشکەکانی نەشتەرگەری مێشک و پەی، سەرەتا دەبێت بۆ چوار ساڵ دەرسی پزیشکی بخوێنن. پاشان دەبێ بۆ حەوت ساڵ دەورەی ڕزیدێنسی (بە ئینگلیزی: Residency) تەواو کەن. ژمارەیەک لە دەورەکانی ڕزیدێنسی بەشی کۆڵینەوەی کلینیکاڵیان ھەیە کە دەبێت پزیشکەکان تێیدا کار بکەن. لەدوای ئەم دەورە، ژمارەیەک لە پزیشکەکان دەورە فلۆشیپی (بە ئینگلیزی: Fellowship) دەگوزەرێنن.[٥][٦]
![]() | ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |