وادی ئەلسەلام

دیمەنێکی گۆڕستانی وادی ئەلسەلام

وادی ئەلسەلام گۆڕستانێکی ئیسلامییە و دەکەوێتە شاری نەجەف لە عێراق و گەورەترین گۆڕستانە لە جیهاندا. [١] [٢] ڕووبەری ئەم گۆڕستانە ١٬٤٨٥٫٥ acre (٦٠١٫١٦ ha; ٦٫٠١ km2; ٢٫٣٢ sq mi) ، کە زیاتر لە ٦ ملیۆن تەرمی تێدا نێژراون. ساڵانە ملیۆنان کەس سەردانی دەکەن. [٣]

گۆڕستانی وادی ئەلسەلام دەکەوێتە بەشی باکووری مەزارگەی عەلی کوڕی ئەبووتالیب لە شاری نەجەف. [ژێدەر پێویستە] مێژووی وادی ئەلسەلام دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانی یان پارتی. ئەم شوێنە لە لیستی چاوەڕوانی بۆ سەبت لە یونسکۆدایە. [٤] [٥] [٦] [٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Hala Mundhir Fattah؛ Frank Caso (٢٠٠٩). A brief history of Iraq. Infobase Publishing. لاپەڕە ١٤٠. ژپنک ٩٧٨-٠٨١٦٠٥٧٦٧٢. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ «The world's biggest cemetery». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ Anthony Ham (2010). Middle East. Lonely Planet. لاپەڕە ٢٢٤. ژپنک ٩٧٨-١٧٤٢٢٠٣٥٩١.
  4. ^ «Wadi-us-Salaam». Wikipedia (بە ئینگلیزی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠.
  5. ^ «Wadi-us-Salaam». Wikipedia (بە ئینگلیزی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠.
  6. ^ «Wadi Al-Salam Cemetery in Najaf» (بە ئینگلیزی). UNESCO World Heritage Centre.
  7. ^ «Gravediggers claim ghosts haunt world's largest cemetery in Iraq» (بە ئینگلیزی). www.aljazeera.com.