واکیزاشی (بە ژاپۆنی: 脇差) جۆرێکە لە شمشێری نەریتی ژاپۆنی کە سامورایییەکان لە ژاپۆنی فیۆداڵی بەکاریان دەھێنا.[١] واکیزاشی شمشێرێکی کورت بوو و تیغێکی کێشراو بوو کە بە «چەکی شەرەف»ی سامورایییەکان دادەنرا و ھەمیشە لەگەڵ خۆیان ھەڵیان دەگرت.[٢][٣]
بەرھەمھێنانی شمشێر لە ژاپۆن بەسەر ماوەی دیاریکراودا دابەشکراوە:[٤]
واکیزاشی تیغێکی لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٠ سم (١٢ بۆ ٢٤ ئینچ) درێژی ھەیە.[٦] واکیزاشی ھەر لە سەدەی ١٥ یان ١٦ بەکارھێنراون. واکیزاشی وەک شمشێرێکی یەدەگ یان یارمەتیدەر بەکاردەھێنرا، ھەروەھا بۆ شەڕی نزیک، بۆ سەربڕینی بەرامبەرێکی دۆڕاو و ھەندێکجاریش بۆ ئەنجامدانی سێپوکو(ڕێوڕەسمێکی ژاپۆنییە) بەکاردەھێنرا.[٧]