![]() واڵکۆت بە درێسی ئێڤەرتۆنەوە | |||
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | سیۆ جەیمس واڵکۆت | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٦ی ئازاری ١٩٨٩ | ||
شوێنی لەدایکبوون |
ستانمۆ، لەندەن، ئینگلتەرا ![]() | ||
باڵا | ١.٧٦ م | ||
جێگای یاریکردن | هێرشبەر | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | ئێڤەرتۆن | ||
ژمارەی یانە | ١١ | ||
ئەزموونی گەنجی | |||
١٩٩٩ - ٢٠٠٠ |
نیوبۆری ![]() | ||
٢٠٠٠ |
سویندۆن ![]() | ||
٢٠٠٠ - ٢٠٠٥ |
ساوسامپتۆن ![]() | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری (گۆڵ)† | |
٢٠٠٥ - ٢٠٠٦ |
ساوسامپتۆن ![]() | ٢١ | (٤) |
٢٠١٨ - ٢٠٠٦ |
ئارسناڵ ![]() | ٢٧٠ | (٦٥) |
٢٠١٨ - |
ئێڤەرتۆن ![]() | ٦٩ | (٩) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ | ئینگلتەرای ژێر ١٦ ساڵان | ٤ | (٠) |
٢٠٠٥ - ٢٠٠٦ | ئینگلتەرای ژێر ١٧ ساڵان | ١٤ | (٥) |
٢٠٠٦ | ئینگلتەرای ژێر ١٩ ساڵان | ١ | (١) |
٢٠٠٦ - ٢٠١٠ | ئینگلتەرای ژێر ٢١ ساڵان | ٢١ | (٦) |
- ٢٠٠٦ |
ئینگلتەرا ![]() | ٤٧ | (٨) |
|
والکۆت لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٩ لە ناوچەی ستانمۆر لەدایک بووە بەڵام خێزانەکەی ژیانیان لەناوچەی کومبتاون بەسەر بردووە، ھەر لەمنداڵیەوە خولیای یاری تۆپی پێ بووە و توانیویەتی وەک یاریزان زیاتر لە ١٠٠ گٶڵ تۆمار بکات لە تیمی ئەو ناوچەیەی خۆی کە پێکیان ھێنابوو و بەباشترین یاریزانی ناوچەکە ناوی دەرکردبوو، گرنگترین شت لەژیانی ئەم یاریزانە ئەوەیە کە چووەتە ئەکادیمیای یانەی چێڵسی بەڵام وەریان نەگرتووە، پاشان چووەتە ئەکادیمیاکەی ساوسامپتۆن و پەیوەندی پێوە کردووە، ھەر لەو تەمەنە منداڵیەوە کۆمپانیای نایک ی وەرزشی گرێبەستیان لەگەڵ کردووە بۆ ڕیکلام کردن بۆیان کەتەمەنی تەنھا ١٤ ساڵ بوو.
والکۆت لەئەکادیمیای یانەی ساوسامپتۆنی ئینگلیزی پێگەشتووە و لەساڵی ٢٠٠٠ ەو پەیوەندی بەم ئەکادیمیایەوە کردوە و تاساڵی ٢٠٠٥ یاریزانی ساوسامپتۆن بووە، و بچووکترین یاریزانی مێژووی یانەی ساوسامپتۆنە کەیاری ئەنجامدابێت بە ١٦ ساڵ و ١٤٣ ڕۆژ، وەھەروەھا بچوکترین یاریزانی مێژووی یانەکەیە لەلاواندا یاری کردبێت کەتەمەنی تەنھا ١٥ ساڵ و ١٧٥ ڕۆژ بووە، و یاریەکەیان بەرامبەر یانەی واتفۆرد بوو، لەمانگی ١١ ی ساڵی ٢٠٠٤ لەو وەرزەدا یانەکەی گەیاندە یاری کۆتای جامی یەکێتی ئینگلتەرا بۆ لاوان بەرامبەر یانەی ئیبسویچ تاون، وەیەکەمین یاری بۆ یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ۆڵڤەر ھامپتۆن بوو لەخولی ئینگلیزی لەوەرزی ٢٠٠٤/٠٥ کەوالکۆت لەو یاریەدا یەدەگ بوو و لەگێمی دووەمدا ھێنرایە ناوەوە، لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ یەکەمین یاری والکۆت بەە کەسەرەکی بوو بەرامبەر لیدز یونایتد بوو و توانی گۆڵێک تۆمار بکات و پاشان ھەر لەو مانگەدا گۆڵی لە ستۆک ستی تۆمارکرد و ، ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو ھەڵکشاو والکۆت بەھۆی خێرایە سەرسوڕھێنەرەکەیەوە و ئاستە بەرزەکەی بووە ھۆی ئەوەی لەلایەن ڕاھێنەرەکەیەوە پشتی پێببەسترێت و ببێتە یاریزانی سەرەکی و لەو ساڵەدا ناوی ھەڵبژێردرا بۆ باشترین یاریزانی لاو و لەنێو سێ یاریزاندا نازناوەکە یەکلای بوویەوەو والکۆت براوە بوو و نازناوی خەڵاتی bbc youngی پێدرا. ٢١ یاری بۆ یانەی ساوسامپتۆن کردووە لەپلە یەکی یانەکە ٤ گۆڵی کردووە و یارمەتیدەر بووە لەتۆمارکردنی نزیکەی ٣٠ گۆڵ بۆ یانەکە.
بەھۆی ئاستی بەرزیەوە لەو تەمەنە بچووکەیدا والکۆت بووە ھۆی ئەوەی کە ئارسن فینگەر بەتایبەتی بچێت بۆ چاودێریکردنی و ماوەی دوو یاری فینگەر چاودێری کرد و والکۆت لەو دوو یاریەدا وای لەفینگەر کرد بەزووترین کات بۆندی خۆی بۆ ئەم یاریزانە ڕەوانە بکات سەرەنجام / والکۆت لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ و بەبڕی ٥ملیۆن جنەی ئیستەرلینی پەیوەندیکردووە بە ئارسناڵەوە و پاشان بۆندەکەی زیاد کرا بۆ ١٢ملیۆن جنەی بەھۆی پشت پێبەستنی لەلایەن ئارسناڵ و ئینگلتەراوە مەرجی بۆندەکەیەتی، ھێنانی والکۆت کارێکی ئاسان نەبوو بۆ ئارسناڵ بەھۆی ڕکابەریەکی سەختی مانیو لەگەڵ ئارسناڵ بۆ ئەم یاریزانە.
یەکەمین یاری والکۆت بۆ ئارسناڵ لە (١٦/٦/٢٠٠٦) بوو لەبەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤێلا، وەیەکەمین یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەبەرامبەر دینەمۆ زەگرەبی کڕواتی بوو. والکۆت بچووکترین یاریزانی مێژووی ئارسناڵە کە لەپاڵەوانیەتی چامپیۆنس لیگ یاری کردبێت کەئەو ژمارەیە بەناوی سێسک فابرێگاسەوە بوو، وەئەو ژمارە پێوانەییە لەلایەن والکۆت و ویلشێرەوە شکێنراوە بەڵام تا ئێستا بەناوی والکۆتەوەیە، لەساڵی ٢٠٠٦ دووبارە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک پێدرا.
والکۆت ٢٨٠ یاری بۆ ئارسناڵ کرد و ٦٥ گۆڵی بۆ تۆمار کرد.
لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیوە کرد.[١] [٢][بەستەری مردوو ]
و بۆ یەکەمین جار والکۆت لەلایەن ڕاھێنەری سویدی ستیڤن گۆران ئیریکسۆنەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی یەکەم کرا بۆ پاڵەوانیەتی جامی جیھانیی ٢٠٠٦ کە تەمەنێکی ئێجگار بچووکی ھەبوو بەڵام بەشداری نەکرد و ھەلی یاری کردنی پێنەدرا، والکۆت بچوکترین یاریزانی مێژووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرایە کەیاری بۆ ئەنجامدابێت کە ١٧ ساڵ و ٧5 ڕۆژە، والکۆت بچووکترین یاریزانی مێژووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرایە کە ھاتریکی تۆمار کردبێت