وڕیمە (بە ئینگلیزی: Delusion) باوەڕێکی ھەڵەیە سەبارەت بە ڕاستییەکی دەرەکی کە ئەگەرچی بە ڕوونی دیارە ھەڵەیە بەڵام خاوەنی وڕیمە لەسەری ئەکاتەوە و ھێشتا پێی دروستە؛ ھەروەھا دەتوانرێت بوترێت کە وڕیمە لەگەڵ چاندی ئەو کۆمەڵگایەی کە مرۆڤەکە تێیدا دەژیێت بە تەواوی دژە.[١] ھەروەھا وڕیمە بەو وتانەی کەسێکی نەخۆش دەوترێت کە لە بەر خۆیەوە دەدوێت و زۆر جار تای ھەیە.