ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠، کە یارییەکانی لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ تا ٨ی ئابی ٢٠٢١ شاری تۆکیۆی ژاپۆن بەڕێوەچوو[١] لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی جوولای ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی جوولای ٢٠٢١ دواخرا.[٢] ٦١٣ پێشبڕکێکار، (٢٨٥ پیاو و ٣٣٠ ژن) ڕکابەریان لە ٣٥ وەرزشدا کرد. بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا ژمارەی خانمە وەرزشوانەکان زیاتر بوو لە پیاوان، وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە کۆکردنەوەی ١١٣ مەدالیا (٣٩زێڕ و ٤١ زیو و ٣٣ برۆنزی) گەرانەوە وڵاتەکەی خۆیان،[٣] بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ تێدایە. |