ویندۆز ڤێستا (بە ئینگلیزی: Windows Vista) یەکێکە لەوەشانەکانی سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز کە یەکەم وەشانی لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ دەرچوو بەر لە ویندۆز ئێکس پی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت - ویندۆز ئێکس پیی وەشاندبوو لە ٢٠٠١، کۆمپانیای مایکرۆسۆت بڕیاریداوە لە ١١ی نیسانی ٢٠١٧ەوە بەتەواوی ھەموو پاڵپشتییەکانی بۆ ویندۆز ڤێستا ڕادەگرێت.
وەشانەکانی ویندۆز ڤێستا[دەستکاری]
- Home Basic Edition بۆ کاری ماڵ و سەرھێڵبوون لە ئینتەرنێت و بابەتی کاتبەسەربردن.
- Home Premium Edition
- Business Edition بۆ کۆمپانیا و کاری ڕیکخراوەکان.
- Ultimate Edition بۆ کاری پڕؤفیشناڵ و پێشکەوتوو.
پێداویستییەکان بۆ دامەزراندن[دەستکاری]
- لانی کەم پڕۆسیسەری ٨٠٠ مێگا ھێرتز
- لانی کەم ڕامی ٥١٢ مێگا بایت
- کارتی گڕافیکی (DirectX 9.0 capable)
- گڕافیک میمۆری (٦٤ میگابایت)
- ھاڕد ٤٠ گێگابایت کە ١٥ گێگابایت بەتاڵ بێت.
- درایڤ DVD-ROM
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Commons-logo.svg/30px-Commons-logo.svg.png) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویندۆز ڤیستا تێدایە. |