ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |
ویکیپی-تان (بە ژاپۆنی: ウィキペたん) کەسایەتییەکی ویکیپیدیایە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ لەلایەن بەشداربووی ژاپۆنی، کاسوگا دروست کراوە. کارەکتەرێکی نافەرمی ویکیپیدیایە و لە چەندین پرۆژەی ویکیپیدیادا بەکاردێت. -tan لە «ویکیپی-تان (ウィキペたん)» پاشگرێکی خۆشەویستییە، لە شێوەی ڕێزلێنانی ژاپۆنی.
ویکیپی-تان کچێکی کورتی سپی پێستە. قژی شینێکی کاڵە و دوو پارچەی مەتەڵی لەسەری بەستراوە. باوترین جلوبەرگی، جلی شینی تۆخە لەگەڵ ھەندێک بەشی سپی، ھەندێک جار پێڵاوی قاوەیی تۆخی لەپێدایە. لە قژیدا پارچە مەتەڵێک ھەن ھێمای «ワィ»ی لەسەرە، کە ئەمەش نووسینەوەی کاتاکانای «ウィ»ە، ئەمە لە لۆگۆی پێشووی ویکیپیدیادا ھەبووە.
بیرۆکەی گشتی بۆ کارەکتەری «ویکیپی-تان» لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ لەلایەن ناونیشانی ئای پی تایوانی بێناو 192.192.170.2 بڵاوکرایەوە، کە پێشنیاری کارەکتەرێکی ھاوشێوەی «ئۆ ئێس-تان»ی کرد لە دەنگی ماسکۆتی ویکیپیدیادا کرد.[١] بەکارھێنەری ویکیپیدیای ژاپۆنی کاسوگا دوو وێنەی کارەکتەری «ویکیپی تان»ی کێشا و لە ٨ی کانوونی دووەم لە کەناڵی فوتابا بڵاویکردەوە؛ بابەتەکە بە وتووێژی ماسکۆتی ویکیپیدیاوە لە ١٣ی کانوونی دووەمەوە[٢] بەسترایەوە، و دوو لە وێنەکان لە کۆمنز بارکران.[٣]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)