وێنەی ڕۆژی ئەستێرەناسی (بە ئینگلیزی: Astronomy Picture of the Day) (APOD) ناونیشانی ماڵپەرێکە لە تۆڕی ئەنتەرنێت، لەلایەن دەزگای بۆشاییی ئەمریکا (ناسا) و زانکۆی تەکنۆلۆژیاییی میشیگان سەرپەرشتی دەکرێت. ڕۆژانە چەندین وێنەی جیاواز بۆ ھەوادارانی ئەستێرەناسی بڵاودەکەنەوە. لەگەڵ وێنەکە ڕوونکردنەوە دەدرێت لەلایەن شارەزایانی ئەستێرەناسی. زۆرترین وێنەکانی ئەو ماڵپەرە گەڕان و دۆزینەوە نوێیەکانی ئەستێرەناسییە کە ڕۆژانە مرۆڤایەتی درکیان پێدەکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وێنەی ڕۆژانەی فەلەکی تێدایە. |