وەتبان ئیبراھیم تکریتی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ تکریت، عێراق |
مردن | ١٣ی ئابی ٢٠١٥ بەغدا، عێراق | (٦٣ ساڵ ژیاوە)
پیشە | سیاسەتوان، وەزیر، کارمەندانی سەربازی |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعس |
پلەی سەربازی | ژەنەڕاڵ |
وەتبان ئیبراھیم ئەلحەسەن ئەلتکریتی ( ١٩٥٢ – ١٣ی ئابی ٢٠١٥ ) لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا لە سەردەمی سەرۆک سەددام حوسێن وەک وەزیری ناوخۆ کاری کردووە.
وەتبان ئیبراھیم حەسەن محەممەد خەتتاب لە خێڵی ئەلبەیکات لە ھۆزی ئەلبوو ناسر، برای سەددام حوسێنە لە دایکەوە، ھەروەھا بچووکترە لە براکانی بەناوی بەرزان ئیبراھیم ئەلتەکریتی و سەبعاوی ئیبراھیم حەسەن، و برا گەورەکەی لە باوکییەوە (دەھام ئیبراھیم حەسەن)، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە تکریت خوێندوویەتی و دەرچووی زانکۆی مووستەنسرییە ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا. وەک پارێزگاری سەلاحەددین کاری کردووە، دواتر لە ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٥ وەزیری ناوخۆی عێراق بووە.[١][٢]