وەرزازات | |
---|---|
- شارستان - | |
ناوەڕاست|280x280پیکسڵ | |
| |
نازناو | هۆلیوودی ئەفریقیا |
کارگێڕى | |
وڵات | link=|alt=|سنوور|23x23پیکسڵ مەغریب[١] |
ناوەندى | |
دەڤەر | وەرزازات |
جوگرافیا | |
تانوپۆ | Page مۆدیوول:Coordinates/styles.css has no content.30°55′00″N 6°55′00″W / 30.916666666667°N 6.9166666666667°W [٢] |
رووبەر | 50 كم² |
بەرزی | 1151 مەتر |
دانیشتووان | |
سەرژمێری | 067 71 کەس (سەرژمێرى2014) |
• ژ خێزان | 15475 (2014)[٣][٤] |
زانیارى زێدەتر | |
خوشکە شار | |
پۆستە کۆد | 45000
|
کۆدی تێلیفون | 212+ |
پێگە | commune-ouarzazate.ma |
تعديل مصدري - تعديل |
وەرزازات شارێکی گەشتیاری مەغریبییە لە ناوچەی دەرعە-تافیلالت و نزیکەی ٢٠٠ کم لە شاری مەراکێشەوە دوورە. وەرزازات بە دیمەنە دڵرفێن و سەرنجراکێشەکانی دەوروبەری بەناوبانگە، هەروەها بەناوبانگە بەوەی کە زۆر لە فیلمە بیانیەکان لەو شارە و لە ستۆدیۆکانیدا وێنەدەگیرێن . وێستگەی نور کە گەورەترین وێستگەی وزەی خۆرە لە جیهاندا هەر دەکەوێتە ئەم شارە. [٥] [٦]
شاری وەرزازات لە ڕابردوودا بە "تەمغەزاتە" ناسراو بوو، و دوای ئەوەی شوێنەکەی هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە پێگەى کارگێڕی دەڤەرى وەرزازات, ناوی لێنرا "وەرزازات". ئەم ناوە بە ئەسڵ لە زمانى ئەمازیغەوە وەرگیراوە ە بریتیە لە لێکدراوى دوو وشە: “وەر” بە واتای بێ و “زازات” بە واتای ژاوەژاو، واتە شارێکی بێ ژاوەژاو یان شارێکی بێدەنگ. [٧]
بۆ ماوەیەکی زۆر، وەرزازات خاڵێکی بچووکی ترانزێت بوو بۆ بازرگانانی ئەفریقیا بەرەو باکووری مەغریب و ئەوروپا . سەرەتای دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٠ی زایینی، لە سەردەمی ئیستیعمارى فەرەنسا لە مەغریبدا سەربازگەیەکی فەرەنسی بووە .
سینەماکارە فەرەنسیەکان ئەم شوێنەیان کرد بوو بە ستۆدیۆیێکى کراوە بۆ فیلمەکانیان. لە ساڵی ١٨٩٧ یەکەمین فیلمی سینەمایی تیادا وێنەگیرا و بە ناوی “Le Chiffrier Maroquin / شوانی بزنی مەغریبی” ، لەلایەن (لویس لومێر)ەوە دامەزرێنەری هونەری سینەمایی فەرەنسی، ئەمەش یەکەم تاقیکردنەوە سینەماییەکانی جیهان بوو . دوای ئەوە فیلمى ترى بەدوای خۆیدا هێنا، کە بەرهەمهێنەرەکانیان مەغریبیان وەک شوێنێک بۆ وێنەگرتن هەڵبژارد. لە ساڵی ١٩٢٢ەوە وەرزازات میوانداری تیمێکی سینەمایی فەرەنسی دەکات بە سەرۆکایەتی دەرهێنەر لویتز مۆرا، فیلمی “خوێن”، دواتر تیمی دووەم بە سەرۆکایەتی دەرهێنەر فرانز تۆسانت، کە فیلمی “ئینشالله”یان لەوێ وێنەگرتووە. لە ساڵی ١٩٢٧دا قۆرخکاری سینەمای فەرەنسی لەم ناوچەیەدا کۆتایی هات، بە وێنەگرتنی فیلمی ئەڵمانی “کاتێک پەڕەسێلکەکان دەگەڕێنەوە بۆ هێلانەکانیان” لەلایەن جەیمس بۆیرەوە.
هۆلیوودى ئەمریکایی هەر زوو عەوداڵی دیمەنى وەرزازات بوو، ساڵی ١٩٣٠ فیلمی “دڵە سووتاوەکان”ی جۆزێف ڤۆن ستیرنبێرگ تێدا بەرهەمهێنرا کە مارلین دیتریچ و گاری کوپەر ڕۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕا. سینەمای بەریتانیش لە ساڵی ١٩٣٨ەوە بە وێنەگرتنی فیلمی “کاروانی بیابان” لە لایەن تۆرتۆن ڤریلاندەوە پەیوەندی بەو گرووپەوە کردووە. لە دوای جەنگی جیهانی دووەم زێتر و فرەوانتر بوو بە هاتنى سینەماکاران لە بەلجیکا و کۆریای باشوور، ئەفریقای باشوور، کوبا و بەرازیل.
گەشەی دیمۆگرافیای شارەکە لە ساڵانی ڕابردوودا پەرەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە ژمارەی دانیشتوانی شارەکە لە ٥٣ هەزار و ٤٨٩ کەسەوە زیادی کرد بۆ ٧١ هەزار و ٦٧ کەس لە ساڵی ٢٠١٤دا. ڕێژەی گەشەی دانیشتووان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٤ گەیشتە ٢.٨٣%، هەروەها شارەکە لە ساڵانی ڕابردوودا زیادبوونی بەرچاوی بینا و خانووبەرەی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە گەڕەکی نوێ دروستکراون، وەک تاخی ئەلمحەممەدی و ئەلمەسیرە. [٨]
لە وەرزازات هۆتێل و میوانخانەی پۆلێنکراوی زۆر هەن و تا ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی گەشتیاران گەیشتە ١٩٢ هەزار و ٧١٩ گەشتیار. [٩] [١٠]
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help) ١ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرزازات (شارۆچکە لە مەغریب) تێدایە. |