چەشنی وێبگە | وەرگێڕانی خۆکار |
---|---|
بەردەستە بە | ١٣٦ زمان و شێوەزار |
خاوەن | مایکرۆسۆفت |
وێبگە | translator |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بریتییە لە خزمەتگوزارییەکی بزوێنەری وەرگێرانی ھەوری کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە بەڕێوە دەبرێت و کاری وەرگێڕانی نووسین و دەنگ دەکات لەنێوان ١٣٦ زمانی جیھانیدا.
بزوێنەری وەرگێڕانی مایکرۆسۆفت بەردەستە لەسەر بینگ، مایکرۆسۆفت ئۆفیس، شەیر پۆینت، مایکرۆسۆفت ئێج، مایکرۆسۆفت لینس، یامەر، وەرگێڕی سکایپ، ڤیژواڵ ستۆدیۆ، ھەروەھا بەشێوەی بەرنامەش بەردەستە بەناوی Microsoft Translator بۆ ویندۆز، ویندۆزفۆن، ئەندرۆید، ئایفۆن و ئەپڵ وۆچ، ھەروەھا بۆ تابلێت و کاتژمێرە زیرەکەکانیش.
وەرگێڕەکەی مایکرۆسۆفت لە تواناشیدا ھەیە بە وەرگێڕانی دەق بۆ دەنگ (Text-to-Speech) کاری وەرگێڕان بکات بۆ چەند زمانێکی دیاریکراو کە لەڕێی سیستەمی ئامێرە ھۆشمەندەکەوە پشگیری خوێندنەوەکە دەکرێت.
چەشنی وێبگە | بزوێنەری وەرگێڕان |
---|---|
بەردەستە بە | بینینی زمانە پاڵپشتیکراوەکان |
خاوەن | مایکرۆسۆفت |
وێبگە | www |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
خستنەکار | ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ | (بەناوی Live Search Translator)
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
ھەتا ڕێکەوتی تەممووزی ٢٠٢٤[نوێکردنەوە]، وەرگێڕی مایکرۆسۆفت پشتگیری لە ١٣٦ زمان و شێوەزاری جیاواز کردووە، لیستی زمانە بەردەستەکان لە وێبسایتی فەرمی وەرگێڕی مایکرۆسۆفتەوە وەرگیراون.[١][٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرگێڕی مایکرۆسۆفت تێدایە. |