وەزارەتی ژینگە | |
---|---|
環境省 کانکیۆشۆ | |
پەڕگە:Ministry of the Environment (Japan) logo.jpg | |
لێنۆڕینێکی گشتی | |
دادپرسی | ژاپۆن |
شوێنگەی سەرەکەی | گۆدۆچۆشا ژ. ٥، ١-٢-٢ کاسمیگاسێکی چیۆدا-کو، تۆکیۆ ١٠٠–٨٩٧٥ ژاپۆن |
وەزیرە بەرپرسەکان | شینجیرۆ کۆیزومی، وەزارەتی ژینگە وەزیری ژینگە یوکاری ساتۆ وەزیری ژینگە ھۆریتۆکا ئیشیھەرا |
دەزگای باوان | حکوومەتی ژاپۆن |
ماڵپەڕ | http://www.env.go.jp |
وەزارەتی ژینگە (環境省، کانکیۆ-شۆ) کابینییەکی حکوومەتی ژاپۆنە کە بەرپرسە لە تەواوی ژینگەی ژاپۆن، کۆنتڕۆلێکی فەرمی ھەیە بەسەر تەواوی ئەو شتانەی کە ژینگە دەیان گرێتەوە، وەزارەتەکە لە ٢٠٠١ وەک ژێر کابینەیەکی بریکاری ژینگەی ١٩٧١ دامەزرا، وەزیری ژینگە ئەندامی کابینەی ژاپۆنە و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنەوە دەستنشیان کراوە بۆ پێگە یاسایییەکەی.[١][٢][٣]
لە ٢٠٠٥ وەزارەتی ژینگە کەمپینێکی ڕاگەیاند و بڕیاری کەمکردنەوە و ستاندارد کردنی ڕێژەی خەرجکردنی کارەبایدا بە سنووردارکردنی بەکارھێنانی کەلوپەلە کارەبایییەکان وەکوو سنووردارکردنی سپلێتەکان بە فەرمی لە فەرمانگاکان بۆ ئەوەی وزەیەکی کەمتر لە وڵات بەفیڕۆ بچێت، و بە فەرمی ڕێگەی دا فەرمانبەران جلی نافەرمی بپشۆن، جلێک کە لەگەڵ کەشوھەوای ژینگەکە گونجاو بێت و ھاوکاری پلەی گەرمی بکات بەبێ بەکارھێنانی زیاتری کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکان.
دوای بوومەلەرزەکەی ئازاری ٢٠١١ کە وای کرد کەمی ڕێژەی وزەی کارەبا دروست بێت لە وڵات، وەزارەتی ژینگە کەمپینێکی تری دروست کردوو بڕیاری کۆنتڕۆلکردنی کەلوپەل و ئامێرە کارەبایییەکانی وڵاتەکەی دا وەکوو کەمکردنەوەی خەرجکردنی وزەی کارەبا بە کوژاندنەوەی ئەو کەلوپەلانەی کە بەکاری ناھێنن لە فەرمانگاکان وەکوو کۆمپیوتەرەکان، بە کەمکردنەوەی پلەی سپلێت و ئامێرەکانی پلەی گەرما.
و بڕیاری کەمکردنەوەی کاتی کارکردنی کردنەوە و زیاتر و درێژکردنەوەی پشووی فەرمانگاکان؛ و ھانی فەرمانبەرەکانیدا کە جلێک بپۆشن لەگەڵ ژینگەکە گونجاو بێت و پێویستیان بە ئامێرە کارەبایییەکان نەبێت یان کەمتر. کەمپینەکان دووبارە جێبەجێکرانەوە لە ساڵانەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣[٤][٥][٦][٧][٨]
{{cite encyclopedia}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)
{{cite encyclopedia}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)CS1 maint: archived copy as title (link) Japan's Ministry of the Environment Official Super Cool Biz 2011 Campaign site (بە ژاپۆنی)
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)CS1 maint: archived copy as title (link) Japan's Ministry of the Environment Official Super Cool Biz 2012 Campaign site (بە ژاپۆنی)
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)CS1 maint: archived copy as title (link) Japan's Ministry of the Environment Official Super Cool Biz 2013 Campaign site (بە ژاپۆنی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەزارەتی ژینگە (ژاپۆن) تێدایە. |
ویکیھەواڵ ھەواڵی پەیوەندیداری ھەیە: |