وەزارەتی ھەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران | |
---|---|
وزارت اطّلاعات جمھوری اسلامی ایران واجا | |
![]() | |
![]() ئاڵای وەزارەتی ھەواڵگری | |
تێڕوانینی گشتی | |
درووستبوون | ١٨ی ئابی ١٩٨٣ |
دەزگا پێشینەکان | نووسینگەی ھەواڵگریی سەرۆک وەزیران |
دادپرسی | ئێران |
شوێنگەی سەرەکەی | شەقامی ھیرمەند، تاران |
کارمەندان | پۆلێنکراو (٣٠٬٠٠٠ بەپێی بەراوردی مەگنووس ڕانستۆرپ)[١] |
کاربەدەستانی دەزگاکە | ئیسماعیل خەتیب, وەزیر |
ژێرە | ڕێکخراوەی پاراستنی گشت وڵات زانکۆی ھەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی |
ماڵپەڕ | vaja.ir |
وەزارەتی ھەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: وزارت اطّلاعات جمهوری اسلامی ایران، بە کورتە واجا) ناسراو بە ئیتلاعات یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە ئەرکی بەرپرسیارییەتییە لە کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی ئەمنی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان، ھەروەھا پاراستنی زانیارییەکان، چالاکییەکانی دژە سیخوڕی و دژە تیرۆر. ئەو وەزارەتە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە بە تۆمەتی پاڵپشتی لە تیرۆریزم، پێشێلکردنی مافەکانی ھاووڵاتییانی ئێرانی و چالاکییە تیرۆریستییەکان گەمارۆی خراوەتە سەر.[٢][٣][٤] لە ئێستادا ئیسماعیل خەتیب وەکوو وەزیری ھەواڵگری کار دەکات.[٥][٦][٧] وەزارەتی ھەواڵگری جێگرەوەی ساواکە، کە پێشتر لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا دەزگای زانیاریی سەرەکیی ئێران بوو. وەزارەتەکە بەھۆی کارەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، وەک یەکێک لە سێ دەستەی وەزارەتیی «دەسەڵات» لە ئێراندا دادەنرێت.[٨]
![]() | ئەم ئێران وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |