١٧ دووبارە (بە ئینگلیزی: 17 Again) فیلمێکی کۆمیدی-درامای ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٩. تێچووی فیلمەکە نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلار بووە و داھاتی فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس نزیکەی ١٣٦٫٣ ملیۆن دۆلار بووە. لە ڕێکەوتی (١٧ی نیسانی ٢٠٠٩) بڵاوکرایەوە، و ماوەی فیلمەکە ١٠٢ خولەکە.
پیاوێکی ٣٧ ساڵە بە شێوەیەکی سەیر دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی ١٧ ساڵی و ھەوڵ دەدات ژیانی خۆی و خێزانەکەی باشتر بکات.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ١٧ دووبارە (فیلم) تێدایە. |