٢٥ ئەلبومی ئەدێل (بە ئینگلیزی: 25 (Adele album) ئەلبومێکی ستۆدیۆیی سێیەمی گۆرانیبێژ و نووسەری ئینگلیزی ئەدێلە، لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.[١] یازدە تراک لە ئەلبوومەکەدا ھەیە، تاکە گۆرانی سەرەکی لە ئەلبوومەکەدا سڵاوە، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە. لە بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، گەیشتە پلەی یەکەم. ژمارە یەک بوو لە سەرتاسەری ئەورووپا بەتایبەت لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، ھەروەھا لە یابان ژمارە ١٠ی ھێنا.[٢] ئەدێل گەڕایەوە ناو کاری ھونەری، دوایی تۆمارکردنی بۆندی Skyfallی ساڵی ٢٠١٢. لەگەڵ لە دایکبوونی ئەنجێلۆیی کوڕی لەو ساڵەدا. ٢٥ بەفەرمی تۆماری زۆرترین فرۆشتنی ئەلبوومی وەرگرتووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ماوەی ھەفتەیەک بە فرۆشتنی ٢٫٢٨ ملیۆن کۆپی.[٣] زیاتر لە ٤ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا، دوای تەنھا دوو ھەفتە لە بڵاوکردنەوەی لە ئەمریکا.