ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پارتی دیموکرات Demokratik Parti, DP | |
---|---|
دامەزراندن | ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠ |
جیابووەتەوە لە | پارتی دادگەری |
شوێنگەی سەرەکی | ئانکارا |
ھەڵوەشینەوە | ٤ی ئایاری ١٩٨٠ |
ئایدۆلۆژیا | شۆپپارێزیی لیبرال لیبرالیزمی ئابووری دژە گەندەڵی |
شوێنی سیاسی | ڕاستی ناوەندی |
پارتی دیموکرات یان بە کورتی دەپە (بە تورکی: Demokratik Parti, DP) حیزبێکی سیاسی لە تورکیا بوو کە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠ دامەزرا. ئەم حیزبە نابێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی مێژوویی یان پارتی دیموکراتی ئێستاکە تێک بچێت. پارتی دیموکرات پشتیوانیی لە لیبرالیزمی ئابووری و مافە تاکەکەسییەکان دەکرد و جەختێکی زۆر لەسەر حکوومەتی یاسا ھەبوو. حیزبەکە و بە تایبەت فەڕۆخ بۆزبەیلی سەرەڕای لیبرال بوون لەسەر مژارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، بە توندی جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە مرۆڤ دەبێت بۆ بەرزڕاگرتنی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری خۆی ھەوڵ بدات.