پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان Halkların Eşitlik ve Demokrasi Partisi (DEM Partî) | |
![]() | |
سەرکردە | توولای ھاتموغووللاری توونجەر باکیرھان[١] |
دامەزران | ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲ |
پێگەی سەرەکی | ئەنقەرە، بولواری ئاتاتورک، ناوەندی بازرگانیی عالەمدار، ژمارەی ۸۸/۱٦ نھۆمی ۸ قیزیلئای |
ئایدۆلۆجیا | سیاسەتی کەسک دژەسەرمایەداری بەجیھانیکردنی ئەڵتەرناتیڤ دیموکراسیی ڕاستەخۆ جیھانگەرایی |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | حیزبی کەسکی ئەورووپا |
رەنگی فەرمی | کەسک وەنەوش زەرد |
ماڵپەڕ | https://yesilsolparti.org |
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان یان بەکورتی دەم پارتی (بە تورکی: Halkların Eşitlik ve Demokrasi Partisi (DEM Partî)، بە کوردی: Partiya Wekhevî û Demokrasiya Gelan) کە پێشتر بە ناوی پارتی چەپی کەسک دەناسرا، حیزبێکی سیاسیی لیبرتەریەنی چەپ و کەسک لە تورکیاوەیە.
ئەم حیزبە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲ بە ناوی حیزبی کەسکەکان و داھاتووی چەپ (بە تورکی: Yeşiller ve Sol Gelecek Partisi) بە تێکەڵبوونی حیزبی کەسکەکان و حیزبی یەکسانی و دیموکراسی دامەزرا، بەڵام لە نیسانی ٢٠١٦ ناوی خۆی بە پارتی چەپی کەسک یان پارتی چەپی سەوز (بە تورکی: Yeşil Sol Parti، بە کوردی: Partiya Çep a Kesk)، یان بەکورتی یە.سە.پە (بە زمانی تورکی: YSP) گۆڕاندەوە. دواتریش لە چوارەمین کۆنگرەی گشتیی لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ناوی خۆی گۆڕاند بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان و کورتەناوی بە ھەدەپ دیاریکرا.[٢] [١] بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا بەھۆی لێکچوونی ئەو کورتەناوە بە کورتە ناوی ھادەپ، ڕەتی کردەوە، بۆیە کورتەناوێکی دیکەیان بۆ ھەڵبژارد و لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایانگەیاند کە کورتەناوی نوێی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، «دەم پارتی»یە.[٣] [٤]
لە ئەندامە ناسراوەکانی حیزبەکە دەتوانرێت ئاماژە بە مورات بەلگە، نووسەری سیاسیی چەپگڕ و قونچکنووسی ڕۆژنامەی «تەرەف»، قوتلۆق ئاتامان، دەرھێنەری فیلم و ھونەرمەند، و ئوفوق ئووراس، جێگری پێشووی ئەستەمبوڵ و سەرۆکی حیزبی ئازادی و یەکێتی (ÖDP) بکرێت.
ئەم حیزبە یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلانە (HDK) کە دەستپێشخەرییەکی سیاسییە کە لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە ساڵی ۲۰۱۲ ڕۆڵی ھەبووە.
ئەیلەم توونجائەلی و ناجی سۆنمەز ھاوسەرۆکەکانی ئەو کاتی حیزبەکە لە شوباتی ۲۰۱۸ بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کراون، بەڵام بە دەربڕینی حوکمی قەدەغەبوونی سەفەر بە دەرەوەی وڵات و مانەوە لەژێری چاودێریی پۆلیس ئازاد کراون. تاوانی ئەوان چالاکی لە میدیای کۆمەڵایەتی و ھەروەھا کتێبەکانێک بوو کە لە لەلایان بوو.[٥]
پارتی چەپی کەسک بە شێوەیەکی فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانی بە فەرمی ناسیوەتەوە.[٦]
# | ناو | دەستپێکردنی ئەرک | کۆتاییی ئەرک |
---|---|---|---|
١ | سەڤیل تووران - عارف عەلی جانگی | ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ | ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |
٢ | سەڤیل تووران - ناجی سۆنمەز | ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ | ٢ی نیسانی ٢٠١٦ |
٣ | ئەیلەم توونجائەلی - ناجی سۆنمەز | ٢ی نیسانی ٢٠١٦ | ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ |
٤ | ئەیلەم توونجائەلی - سینان تووتال | ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ | ٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ |
٥ | عایشە ئەردەم - ئیبراھیم ئاکین | ٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ | ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ |
٦ | چیغدەم کیلیچگون ئوچار - ئیبراھیم ئاکین | ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ | ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |
٧ | توولای ھاتموغووللاری - توونجەر باکیرھان | ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |