پارکی نەتەوەیی بانف کۆنترین پارکی نەتەوەیی کەنەدایە، لە ساڵی ١٨٨٥ بە ناوی پارکی چیاکانی ڕۆکی دامەزراوە. دەکەوێتە نێوان چیاکانی ڕۆکی لە ئەلبێرتا، ١١٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری کالگاری و ناوەندی بازرگانی سەرەکی پارکەکە شارۆچکەی بانفە.[١] لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ پارکە نەتەوەیییەکەی جاسپەر، لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ پارکە نەتەوەیییەکەی یۆھۆ و لە باشوورەوە پارکە نەتەوەیییەکەی کووتنای، ئەم چوار پارکە وەک میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەژێر ناوی پارکەکانی چیاکانی ڕۆکی تۆمارکراوە.
دیمەنە جوانەکانی سەھۆڵبەندانی سروشتی و دەشتە سەھۆڵینەکان و دارستانە چڕەکان و دەریاچە ڕەنگاوڕەنگەکان وا دەکات ئەم پارکە ساڵانە میوانداری ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ھەموو جیھانەوە بکات.[٢]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |