پاسکال | |
---|---|
چەشن | فیلمی ئەکشن |
وڵاتی بنەڕەت | مالیزیا |
زمانی سەرەکی | زمانی مالایی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ |
دەرھێنەر | Adrian Teh Kean Kok |
دابەشکەر | Golden Screen Cinemas، نێتفلیکس |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | 16 |
پاسکال (بە ئینگلیزی: Paskal) فیلمێکی ئەکشن و سەربازی مالیزیی ساڵی ٢٠١٨ لە دەرھێنانی ئادریان تای و بەرھەمھێنانی لەلایەن کۆمپانیای ئاسیا ترۆپیکا بڵاوکرایەوە. ئەم فیلمە بە بوودجەی ١٠ ملیۆن ڕینگیت (٢٫٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)، گرانترین فیلمی مالیزیایە کە تا ئێستا دروست کراوە.[١]
وێنەگرتنی فیلمەکە لە کوالالامپور لە مانگی ئازار تا مانگی ئایاری ٢٠١٨ ئەنجامدرا. یەکەم نمایشی فەرمی لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بوو.[٢][٣][٤] فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و بە گشتی نزیکەی ٣٠ ملیۆن ڕینگاتی مالیزی بەدەستھێنا، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، فیلمەکە لەلایەن ڕۆژنامەی ناوخۆیی مالیزیا ھاریان میترۆ وەک یەکێک لە ١٠ فیلمە ناوخۆیییە سەرەکییەکانی ھەموو سەردەمێک ڕیزبەندی کرا.[٥]
پاسکال یەکەیەکی نوخبەیە لە ھێزی دەریایی شاھانەی مالیزیا. ئەم فیلمە دوای ڕووداوە ڕاستەقینەکانی ئۆپەراسیۆنی پاسکال دێت کە بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی ئارمان ئەنوەر و تیمەکەی بۆ ڕزگارکردنی کەشتییەکی نەوتھەڵگر، کە لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن چەتەی دەریایی سۆماڵەوە ڕفێندرابوو، باس دەکات.