لە بیرکاریدا پاشیەکیی ژمارەیی یان یەکبەدوای یەکی ژمارەیی [١] (بە ئینگلیزی: arithmetic progression) بە پاشیەکییەک دەوترێت کە جیاوازیی نێوان ھەر تێرمەک و تێرمەکەی دوای خۆی بەھایەکی نەگۆڕە. بەو ژمارە نەگۆڕە دەوترێت بنچینە.[١] بۆ نموونە بنچینەی پاشیەکیی ٣، ٥، ٧، ٩، ١١، ١٣، … دەکاتە ٢. ئەگەر تێرمی یەکەمی پاشیەکییەکی ژمارەیی و بنچینەکەی بێت ئەوا تێرمی یەم یەکسانە بە:
یاسای تێرمی گشتی پاشیەکیی ژمارەیی بۆ تێرمی ئەم و ئەم، بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:
بەھای دەتوانرێت ئەرێنی یان نەرێنی بێت.
سەرجەمی بەھای پاشیەکیی ژمارەیی ھەتا تێرمێکی دیاریکراو بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:
ئەگەر دوو لای ئەم بڕانەی سەرەوە کۆ بکەیتەوە ئەوا:
کەوایە:
بۆ نموونە ئەگەر تێرمی یەکەمی پاشیەکییەکی ژمارەیی ٣ و بنچینەکەی بکاتە ٥، ئەوا سەرجەمی ٥٠ تێرمی یەکەم یەکسانە بە ٦٢٧٥:
ئەنجامی لێکدانی تێرمەکانی پاشیەکییەکی ژمارەیی کاتێک تێرمی یەکەم و بنچینە بێت، بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:
لێرەدا بریتییە لە ھێمای فانکشنی گاما.
![]() | ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاشیەکیی ژمارەیی تێدایە. |