![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەری زیاترە بۆ وتارەکانی تر تا یارمەتیی یەکخستنی لەگەڵ ئینسایکڵۆپدیاکە بدات. (نیسان ٢٠١٧) |
پانزەرفاوست ٣ بە(ئینگلیزی: Panzerfaust 3) مووشەکێکی دژەتانکی جەنگی درووستکراوی وڵاتی ئەڵمانیای ڕۆژئاوایە. چەکێکی خێرای مۆدێڕنی دژەتانکە کە گەڕانەوە و تەکانی کەمی ھەیە (recoilless) و زۆر ئاسان بەکار دەبرێت. لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٨ تا ١٩٨٥ گەشەی پێ درا و لە ساڵی ١٩٩٢ دا چووەتە نێو خزمەتی سەربازی.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٣ دا لە لایەن وڵاتی ئاڵمانی ڕۆژاوا داواکارییەک بۆ چەکێکی لەو جۆرە ئاراستە کرا بۆ ئەوەی بتوانن تانک و زرێپۆشەکانی ئەو سەردەمەی یەکیەتی سۆڤیەتی پێ لەناوبەرن.
دژەتانکەکە لە چەند بەش پێک ھاتوە. بەشی لوولەی ھاویشتن کە موشەکێکی تێ دەخرێت، و بەشی بینین و تەقاندن.
مووشەکەکە سەرێکی تیژی ھەیە و بە مادەی Amatol/Syndril پڕ کراوە، لەو دواوەش جوڵێنەرێکی ھەیە.
دژەتانکی Panzerfaust 3 لە شوێنی بەسراو و تەنگیشەوە بەکاردەھێنرێت، چونکە لە دواوە ئاگرێکی وەھای لێنابێتەوە. بنی لوولەکەی بە پلاستیکی وردکراو پڕ کراوەتەوە، بەم جۆرە کاریگەرییەکانی لەسەر ئەو کەسەی بەکاریدەبات دەگەیەنێتە کەمترین ئاست.
بزوێنەری مووشەکی ئەم دژەتانکە لە نێو لوولەکەی دا لە دوای تەقاندنی لە لایەن ئەو سەربازەی ئیشی پێدەکات دادەگیرسێت، دوای ئەوەی تۆزێک دوور کەوتەوە و چووە مەودایەکی بێئازارەوە، ماتۆڕەکەی گڕی تێ پەردەبێت و دەگاتە زۆرترین خێرایی. مووشەکی ئەم دژەتانکە فیوزێکی (fuse) ناوخۆیی ھەیە کە بۆ ئەمنی چەکەکە بەکاردێت، بە ھۆی ئەم فیوزەوە مووشەکەکە قەت ناتەقێتەوە مەگەر ئەوەی کە لانیکەم 5 مەتر لە خاوەنەکەی دوور بێت. ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە جبەخانەی دەوروبەر و ھێزەکانی دەوروبەری خۆی مەترسییان لەسەر نەبێت.
دوایین مۆدێلی ئەم دژەتانکە کە بە ناوی PzF 3-IT-600 دەناسرێت، سیستەمێکی کۆمپیۆتەری ئامانجگرتن (نیشانەگرتن) و بینینی ھەیە و دەتوانێت لە مەودای 600 مەتریەوە ئامانجەکانی بپێکێت. و تا قوڵایی 70 سانتیمەتر زرێ کون بکات.
نوێترین مۆدێلی ئەم دژەتانکە سیستەمێکی کۆمپیۆتەری مەودا دۆزینەوەی ھەیە بە ناوی (Dynarange) کە دووری ئامانجەکان پیشان دەدات و دەتوانێت ئەو زرێپۆشانەش کە لە حاڵی جوڵینەوەن بپێکێت. شتێکی سووکە و ئاسان هاتوچۆی پێدەکرێت، زۆر جاریش لە مەیدانەکانی شەڕدا سەلماندویە کە باوەڕپێکراوە. کوردستان ٢٠٠ دانە لەم چەکەی کڕیوە.
نموونەی ڕکابەری ئەم چەکە لە لایەن کۆمپانیاکانی ترەوە :
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |