بطولة أمم أفریقیا للمحلیین ٢٠١٨ 2018 CHAN | |
---|---|
پەڕگە:2018 African Nations Championship.png | |
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٣ی کانوونی دووەم – ٤ی شوباتی ٢٠١٨ |
ژمارەی بەشداربووان | ١٦ (لە ١ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ٤ (لە ٤ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
پلەی چوارەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٣٢ |
ژمارەی گۆڵەکان | ٥٨ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥" بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ![]() |
باشترین یاریکەر | ![]() |
٢٠١٦ → ٢٠٢٠ ← |
پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ٢٠١٨ ٥ھەمین پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە لە یاری تۆپی پێی پیاواندا کە لەلایەن ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقاوە (CAF) سەرپەرشتیکرا. پاڵەوانەتییەکە لە ڕێکەوتی ١٣ی
کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ ٤ی شوباتی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو. لە شوباتی ٢٠١٦، ڕاگەیاندرا کە کینیا میوانداریی پاڵەوانەتییەکەی دەکرد، بەڵام لە ئەیلوولی ٢٠١٧، ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا میوانداری پاڵەوانەتییەکەی گۆڕی لەبەر ئەوەی یانەکە ھیچ پێشکەوتنی بەخۆیەوە نەدیبوو لە ئامادەکارییەکاندا.[١][٢] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، مەغریب وەک میواندار و خانەخوی پاڵەوانەتییەکە دەستنیشانکرا.[٣] مەغریب پاڵەوانتییەکەیان بردەوە پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی ٤–٠ لە نێجیریایان بردەوە.
جیا لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، تەنھا ئەو یاریزانانەی کە یارییان بۆ خوولی ناوخۆیی دەکرد بۆیان ھەبوو بەشداری پاڵەوانەتییەکە بکەن. بۆ نموونە، یاریزانێکی مەغریبی ئەو کاتە بۆی ھەیە یاری بۆ ھەڵبژاردەکە بکات ئەگەر یاری بۆ یانەیەکی مەغریبی بکات.[٤]
کۆماری دیموکراسیی کۆنگۆ بۆ یەکەم جار نەیانتوانی بەشداری لە پاڵەوانەتییەکە بکەن پاش ئەوەی بەرامبەر کۆنگۆ شکستییان.
بۆ یەکەم جار، کینیا وەک میوانداری پاڵەوانەتییەکە دەستنیشانکرا لە شوباتی ٢٠١٦. بەڵام لە ئەیلوولی ٢٠١٧، ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیاری نۆژەنکردنەوەیاندا بە گۆرینی خانەخوێی پاڵەوانەتییەکە بەھۆی ئەوەی یانەکە ھیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیبوو لە ئامادەکارییەکاندا.[٥]
ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا ٣ بژاردەی دەستنیشانکرد کە یەکێکیان لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧، وەک وڵاتی میوانداری پاڵەوانەتییەکە دەستنیشان بکرێت:[٦]
فیداڕاڵیی تۆپی پێی ئەتیۆپیا نوسراوی حکومەتیی مسۆگەرکردنی دەستەبەر نەکرد، وە ڕەچاونەکران. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لێژنەری باری ناکاوی ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا مەغریبیان دەستنیشانکرد بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکان ٢٠١٨.[٧]