![]() | |
چەشنی وێبگە | پێرستی تۆڕێنت، دابین کەری لینکی موگناتیسی |
---|---|
بەردەستە بە | ٣٥ زمان بەردەستە، ئینگلیزی و سوێدی زمانی سەرەکیین |
دروستکراو لەلایەن |
|
داھات | ڕێکلامەکان، بەخشینەکان، کەل و پەل، بیت کۆین
|
وێبگە | https://thepiratebay.org |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ![]() |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانەیە، ئازاد |
خستنەکار | ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک
|
نووسراو بە | ئەیچ تی ئێم ئێڵ، جاڤاسکریپت و پی ئەیچ پی |
پایرەت بەی (بە ئینگلیزی: The Pirate Bay)، وێبگەیەکی سوێدیە کە ھەڵدەستێت بە ھاوبەش پێکردنی بەرگەپەرە ئەلیکترۆنییەکانی تۆڕێنت.[٢] پایرت بەی بەیەکێک لە هەرە بەربڵاوترین تۆڕەکانی تۆرێنت دادەنرێت.[٣]
لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەرێوەبەرانی وێبگەکە کەوتنە ناو ڕێزبەندی ڕەش لەلایەن پۆلیسی سوێدییەوە، بەڵام لە ١ی شوباتی ٢٠١٥ وێبگەکە بەکارکەوتەوە بە وەرزێکی نوێ و فراوانترەوە. ئەم وێبگەیە دامەزرا لە ئەلیوولی ٢٠٠٣ لەلایان دژەتاوانی سەربە ڕێکخراوی پاراستنی مافی داھێنان و بڵاوکردنەوەی سوێدی Piratbyrån،[٤] بەڵام کارکردن و چالاکیان وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ دەگەڕێتەوە بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤، بەرێوەبردنی ئەم وێبگەیە لەلایەن گۆتفرید سڤارتھۆڵم، فرێدریک نێی، و پیتەر سوندێ بوو کە ھەرسێکیان تاوەنبارکران بە ھاوکاریکردنی پایرەت بەی بۆ خواردنی مافی داھێنان و بڵاوکردنەوەی بەرھەمە کەسییەکان.
لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٦ پۆلیسی ستۆکھۆڵم ھێرشی کردە سەر بەرێوەبەرانی وێبگەکە و فەرمانی ڕاگرتنی وێبگەکەیان دەرکرد بۆماوەی سێ ڕۆژ، بەگوێرەی مانشێتێکی ڕۆژنامەی لۆس ئانجلەس تایمز پایرەت بەی «یەکێکە لە ھەرە وێبگەگەورەکانی جیھانە بۆ بارکردنی زانیارییە نایاسایییەکان»، و لایەن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناڕەزاییان نیشان دا بەرامبەر پاراستنی بەھای داھێنان و پاراستنی بڵاوکراوەکان، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ پایرەت بەی ڕایگەیان کە نزیکەی ٢٥ میلیۆن ھاوبەشیان ھەیە، لە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە ئاھەنگێکی یادکردنەوەیاندا ڕایان گەیاند کە تەنھا ٤ میلیۆن کەس ناوی خۆی تۆمارکردووە لە ھاوبەشەکانیان «بۆداگرتنی ھەر زانیارییەک پێویستی بە ناو تۆمارکردن نییە لە وێبگەکەیان» و لەھەمان ساڵ شێوەی پەخشی وێبگەکەیان گۆڕی بۆ شێوازە کۆنەکەی (شێوازی ٢٠٠٣)، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ وێبگەکە کەوتە ناو لیستی ڕەشەوە ئەمیش دوای ھێرشی پۆلیسی سوێدی بۆسەر بارەگاکەیان، کە بووە ھۆی خەمباری و پەڕۆشی بەرێوەبەران و ھاوبەشەکانیان، دواھەمین وڵات کە چاڵاکییەکانی ئەم وێبگەیەی قەدەغەکرد لە سنووری وڵاتەکەیان ھەریەکە لە فەرەنسا و ئینگلتەرا بوون دواتر ھاوبەشگا کۆمپانیای گووگڵ ھەموو زانیارییەکان و پەیرەوکارییەکانی پەیوەست بە پایرەت بەی سڕییەوە و قەدەغەی کرد لە کۆگای گووگڵ.[٥]
پایرەت بەی بەشداری چەندین دانیشتنی دادگای کرد، دادگا بڕیاری دانیشتنەکانی بە زیانی پایرەت بەی کۆتایی پێ ھێنا لە ١٧ی نیسانی ٢٠٠٩ بەدەرکردنی بڕیاری بەنکردنی ساڵێک و پێژماردنی ٣٠ میلیۆن کڕۆنی سوێدی (٣٦٢٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی) بۆ ھەرسێ بەرێوەبەرەکە،[٦] بەڵام دوای تێپەربوونی حەوت ڕۆژ لە بڕیاری دادگا لەلایەن ھەرێکیانەوە تانە لەبڕیارەکانی دادگا درا و داوای ھەموارکردنەوەی بڕیارەکەیان کرد، پاشان دادگا پێداچوونەوەی بە بڕیارەکانی کرد و سزای بەندکردنەکانیان بۆ کەمکردەوە.[٧][٨] لە ساڵی ٢٠١٥، هەر سێ دامەزرێنەرەکە ئازادکران لەدوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیان.[٩]
پیتەر نێڵسن کە پاڵێوراوێکی ڕامیاری بوو، بڕی ٣٥٠٠٠ کرۆنی سوێدی (٣٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی) بەخشی بە وێبگەکە، سەرمایەکانی تریان لە ڕێگای پروپاگەندەوە دەستدەکەوت کە بەگوێرەی ھەڵسەنگاندنی سڤێنسکا داگبلادێت داھاتی مانگانەی وێبگەکە نزیکەی ٦ میلیۆن کڕۆنی سوێدی (٦٥ ھەزار دۆلاری ئەمریکی) بووە، بەڵام بەگوێرەی ھەڵسەنگاندنی پۆلیسی سوێدی داھاتی وێبگەکە زیکەی ١٬٢ میلیۆن کڕۆنی سوێدی (١٥٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی) بووە لە ساڵێکدا، دادگاش سەرمایەی وێبگەکەی بە ١٠ میلیۆن کڕۆنی سوێدی خەمڵاند(١٬٢ میلیۆن دولاری ئەمریکی).
لە ساڵی ٢٠١٣، ماڵپەڕەکە ئەدرەسی بیتکۆینی بڵاوکردەوە کە خەڵک دەتوانن لەو ڕێیەوە بە تۆڕەکە ببەخشن،[١٠] جگە لەوەش دواتر لیتکۆینیش زیادکرا.[١١]
وێبگەکە ئاستەنگێکی زۆری لەبەردەم بوو بەھۆی ئەو ھەموو زانیارییە نایاساییانەی کە ھەڵیگرتبوون، بەمە زۆرینەی وڵاتان بۆ پاراستنی مافی بەرھەمی داھێنەرانیان ئاستەنگیان خستبووە بەردەم ھاوبەشەکانی وێبگەکە، لەگەڵ ئەمەش ژمارەی سەردانیکەرانی وێبگەکە ڕوو لە ھەڵکشان بوو تەنانەت لە وڵاتە ئاستەنگەکانیش کە ھاوبەشەکان زۆڕ ڕێگایان دۆزیبووەوە تا سەردانی بکەن وەک پڕۆکسی یان بەڕێگای بەستەری جۆربەجۆری تر کە بەسترابووەوە بە دەستپێکی وێبگەکە.
بەھۆی پێشێلکردنی مافی پاراستنی بەرھەمە ھیزرییەکان پۆلیسی سوێد ھەڵمەتێکی دژی وێبگەکە ئەنجام دا لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٦، وە لە ٢٠٠٩ بڕیاری کۆتایی دادگای بۆ دەرچوو کە بریتی بوو بە داخستنی وێبگەکە و بەندکردنی بەرێوەبەرانی، بەڵام دواتر لەڕێگای خزمەتگوزاری ترەوە بەکارکەوتنەوە و بەردەوام بوون.