پردی دیجلە ( بە تورکی: Dicle Köprüsü ; بە کوردی: Pira Dehderî ) پردێکی مێژووییە لە ئامەد بەسەر ڕووباری دیجلە دەڕوانێت. درووستکردنی پردەکە لە ساڵی ١٠٦٥ تەواو بووە، ژمارەی دە کەوانەیە و درێژی کۆی گشتی ١٧٨ مەتر (٥٨٤ پێ)، هەندێکجار پێی دەگوترێت پردی سیلڤانە بەهۆی ئەوەی شوێنەکەی لەسەر ڕێگای سیلڤانە.[١]
پردەکە لەلایەن نیزامەدین و مویید ئەلدەولە لە سەردەمی شانشینی کورد، سەردەمی میرنشینی مەروانییەکان (٩٩٠-١٠٨٥) لەلایەن تەلارساز یوسف کوڕی عوبێد کوڕی سەندجار لە ساڵی ١٠٦٥ دروستکراوە. [٢]
بەهۆی تایبەتمەندییە مێژووییەکەیەوە، دوای دروستکردنی پردی مەروانیدز ، هاتوچۆی ئوتومبێل بەسەر پردەکەدا ڕاگیراوە.[٣]