پرۆدەکت ڕێد (بە ئینگلیزی: Product Red) براندێکی مۆڵەتپێدراوە لەلایەن کۆمپانیای ڕێد، کە ھەوڵدەدات بەشداری کەرتی تایبەت بکات لە ھۆشیاری و بوودجە بۆ یارمەتیدانی نەھێشتنی ئایدز لە ھەشت وڵاتی ئەفریقا، ئەوانیش ئێسواتینی (پێشتر سوازیلاند)، گانا، کینیا، لیسۆتۆ، ڕواندا، ئەفریقای باشوور، تانزانیا و زامبیا.[١] و مۆڵەتی کۆمپانیا ھاوبەشەکانی ھەیە لەوانە ئەپڵ، نایکی، ستارباکس، ئێلەکترۆنیک ئارتس، سوپەرسێڵ. سندوقی جیھانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و سیل و مەلاریا وەرگری پارەی برۆدەکت ڕێدە. وەک بەشێک لە مۆدێلێکی بازرگانی نوێ، ھەر کۆمپانیایەکی ھاوبەش بەرھەمێک بە لۆگۆی پرۆدەکت ڕێد دروست دەکات. لە بەرامبەر دەرفەتی زیادکردنی داھات لە ڕێگەی مۆڵەتی پرۆدەکت ڕێد، تا ٥٠٪ی قازانجەکانی ھەر ھاوبەشێک دەبەخشرێتە سندوقی جیھانی.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پرۆداکت ڕێد تێدایە. |