کۆماری ئیسلامی ئێران لایەنگرێکی سەرەکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کەرتی غەززەی کۆنترۆڵ کردووە. ئێران بە پارە و چەک و مەشق و ڕاھێنان پاڵپشتی حەماس دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠، ئێران ساڵانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەداتە گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین، لەنێویاندا حەماس.[١] لە ساڵی ٢٠۲۳ەوە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل، پشتیووانی ئێران بۆ حەماس زۆر زیادی کردووە بۆ ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە.[٢]
سوپای پاسدارانی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس کاریان کرد بۆ پلاندانان بۆ ھێرشە لەناکاوەکەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ سەر باشووری ئیسرائیل و گڵۆپی سەوزی بۆ حەماس ھەڵکرد بۆ دەستپێکردنی ھێرش بۆ سەر کۆبوونەوەیەک لە بەیرووت لە ٢ی تشرینی یەکەم. بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لەو ھێرشەدا کە حەماس سەرکردایەتی دەکات، چەکدارە فەلەستینییەکان ھەزار و ٢٠٠ ھاووڵاتی ئیسرائیلیان کوشتووە کە زۆربەیان مەدەنی بوون و نزیکەی ٢٠٠ ھاووڵاتی مەدەنی و سەربازی ئیسرائیلیشیان بە بارمتە گرتووە. لە چەند ھەفتەی پێش ھێرشەکەدا، نزیکەی ٥٠٠ چەکداری حەماس و جیھادی ئیسلامی فەلەستینی لە ئێران، بە سەرپەرشتیی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران، مەشق و ڕاھێنانیان وەرگرت.[٣][٤]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پشتیووانی ئێران بۆ حەماس تێدایە. |