![]() | |
جۆری ئەرک | لێکۆڵینەوە لەسەر مانگەکانی بارام و ھەسارەی بارام |
---|---|
کارپێکەر | دەزگای بۆشایی یابان (jaxa) |
ماوەی ئەرک | لە پرۆژەدایە (٥) ساڵ |
تایبەتمەندییەکانی کەشتی ئاسمانی | |
دروستکەر | دەزگای بۆشاییی ژاپۆن، ھەروەھا یارمەتی دەدرێ لەلایەن ناسا و ئیسا |
کێشی دەرچوون | یەکەی دەرچوون: ١٨٠٠ کیلۆگرام
یەکەی گەڕان و دۆزینەوە: ١٥٠ کیلۆگرام یەکەی گەڕانەوە لۆ سەر زەوی: ١٠٥٠ کیلۆگرام |
دەستپێکردنی ئەرک | |
ڕۆژی دەرچوون | کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ |
کەشتی ئاسمانی گەڕانی مانگەکانی ھەسارەی بارامی (بە ئینگلیزی: Martian Moons Exploration) کورتکراوەی (mmx) گووزارشت لە کەشتیەکی ئاسمانی دەکا لە گەردووندا کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ووڵاتی یابانەوە بڕیاری دروستکردنی درا.
ئەو کەشتیە ئاسمانیە لەلایەن دەزگای بۆشاییی ژاپۆنەوە دروست دەکرێ و سەرپەرشتی دەکرێ، ئەو دەزگایە لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ رایگەیاند کە دەستدەکەن بە دروستکردنی ئامێرەکی تایبەت بە مانگەکانی بارام و ھەسارەی بارام وە پاشی لێکۆڵینەوە کەشتیە ئاسمانیەکە بگەرێتەوە سەر ھەسارەی زەوی، ھەروەھا بەرپرسەکانی دەزگاکە و بەرپرسانی یابانی لە ١٩ی شووباتی ٢٠٢٠ رەزامەندیان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو کەشتیە ئاسمانیە دەربری.
ئەو کەشتیە ئاسمانیە سەرەتا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەنێردرێتە دەرێی زەوی، یەکەمین گەڕانی زانستی ئەو کەشتیە چوونە ناو خوولگەی ھەسارەی بارامە پاشی لێکۆڵینەوە لەسەر ژینگە و کەشوھەوای بارام. ھەسارەکە بەجێدەھێڵێت و بەرەو مانگی فۆبۆس بەرێدەکەوی، لەوێ جارەک یاخوود ٢ جار ھەوڵ دەدا پێکھاتەکەی ھەڵبگرێ وەک: لم بیخاتە ناو تاقیگە تایبەتەکی بە ھۆکاری دەمانچەیەکی ھەوایی سادە، دواتر کەشتیەکە دەنێردرێتە سەر مانگی دیمۆس پێش ئەوەی بگەرێندرێتەوە سەر ھەسارەی زەوی و لەوێش لێکۆڵینەوە دەربارەی مانگەکە دەکا و دواتر لە تەممووزی ٢٠٢٩ دەگەرێندرێتەوە لۆ سەر زەوی.
ئەو کەشتیە ئاسمانیە دروستدەکرێ لە سێ یەکە:
ئەو کەشتیە ئاسمانیە لەلایەن وڵاتی یابان و دەزگای بۆشاییی ژاپۆنەوە دروستدەکرێ، بەڵام ھەر یەک لە ئاژانسی فرینناسی نیشتیمانی ئەمریکا ناسا و ناوەندی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی بۆشایی وڵاتی فەرەنسا بەژدار لە یارەمتیدانی ئەو کەشتیە دەکەن.
ھەروەھا فەرەنسا بەژداری دەکا بە ھێلکاری فرین و دابەزنی کەشتیەکە وە خوولانەوە ونیشتنەوە.
ھەڵگری ئامێرە زانستیەکان لە بەشی وڵاتی یابان و وڵاتانی نێودەوڵەتی، کاردەکەن بە ھۆکاری وزەی خۆری بۆشایی ئامێرەکان: