پلەیستەیشن ڤی ئاڕ

پلەیستەیشن ڤی ئاڕ (بە ئینگلیزی: Playstation VR) ھێدسێتێکی ڕاستەقینەی-خەیاڵییە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت پەرەی پێدراوە.[١] ئەم ئامێرە بە شێوەیەک دروست کراوە کە بە تەواوی لەگەڵ کۆنسڵی یارییە ڤیدیۆیییەکانی پلەیستەیشن ٤ بگونجێت.[٢] کۆتا وەشانی پلەیستەیشن ڤی ئاڕ لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە.[٣] ئەم بەرھەمە بە کۆنتڕۆڵی یاری ستانداردی "دۆڵشۆک-دەسک" یان "پلەیستەیشن موڤ" کاردەکات و شاشەیەکی OLEDی ٥٫٧ ئینج و ڕوونی شاشەی (١٠٨٠پی)ی ھەیە.[٤][٥] پێش بڵاوبوونەوەی پلەیستەیشن ڤی ئاڕ، سۆنی پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئارەزووی خەڵک بۆ کڕینی ئەو ھێدسێتە بە تێپەڕبوونی کات و بەردەوام لە ڕێگەی بەبازاڕکردنی زارەکییەوە زیاد دەکات. پلەیستەیشن ڤی ئار بۆ یەکەمجار لە بەرنامەی The Tonight Show نمایشکرا کە جیمی فالۆن ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت و وەک چەمکێکی یاریکردن لە کاتی E3 2014. ھەروەھا ئامێرەکە لە پێشانگای پلەیستەیشنی سۆنی لە لاس ڤێگاس لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ پێشکەشکرا. کۆمپانیای سۆنی زانیاری نوێی لەسەر پرۆژەی ڤی ئاڕ لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی یارییەکانی ٢٠١٥ ڕاگەیاند، بەپێی ئەو خشتە فەرمییەی کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، ھەروەھا تایبەتمەندی نوێکراوەی بڵاوکردەوە.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sony announces Project Morpheus, a virtual reality headset coming to PlayStation 4». Polygon. ١٨ی ئازاری ٢٠١٤. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «PlayStation VR Launches October 2016». Sony. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ Feltham، Jamie (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Confirmed: Hitman 3 And No Man's Sky PS5 Versions Don't Support PSVR, Headset Can't Play PS5 Games». UploadVR. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Ashcraft، Brian (١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «Introducing Sony's New Virtual Shooter Controller». Kotaku. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ Stein، Scott (٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Sony PlayStation VR Release Date, Price and Specs – CNET». CNET. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ Jamie Feltham. Sony: PlayStation VR Doesn't Have To Do 'a million units during launch' ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., vrfocus.com, November 3, 2015.
  7. ^ Dan Pearson. "The beauty of PSVR is that we have the PS4 to power it", gamesindustry.biz, October 28, 2015.