پوورەدان

وێنەی کۆمەڵێک کە ھەنگ بە پەڕۆیەکەوە پوورەیان داوە.


پوورەدان[١] بریتییە لەوەی کە یەک پلوورە یان شانەھەنگێک دابەش دەبێت بە دوو بەشدا (یان ڕەنگە زیاتر) و بەشێکی شانە کۆنەکە بەجێ دەھێڵێت. ئەو بەشە لە شانەکە کە پوورە دەدات بچووکترە و دەکەوێتە شوێن شایەکی تازە.[٢] پوورەدان زۆربەی کات لە بەھاردا ڕوو دەدات و دەتوانێت ھەتا دوو تا سێ هەفتەی پێ بچێت. پوورەدان شێوازێکی سروشتییە کە ھەنگەکان بەکاری دەھێنن بۆ زیادکردنی جەماوەری خۆیان. ھەنگ لە کاتی پوورەداندا ڕەنگە بە شتی سروشتیییەوە، وەک دار و بەرد، بنیشێتەوە یا دەتوانێت بە شتی ناسروشتی وەک ئۆتۆمۆبیل یا دیوارەوە پوورە بدات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «پوورەدان»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢١.
  2. ^ «Swarming Behavior of Honey Bees (Hymenoptera: Apidae) in Southeastern Louisiana». Annals of the Entomological Society of America. 97 (1): 111–116. 2004. doi:10.1603/0013-8746(2004)097[0111:SBOHBH]2.0.CO;2. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)