پڕژە | |
---|---|
لقی | mountain saddle |
لە جیۆمۆرفۆلۆژیا، پڕژە نزمترین خاڵە لەسەر پشتە شاخێک لە نێوان دوو لووتکە ھەڵکەتبێت. [١]ھەروەھا زۆرجاران پێی دەوترێت کەلێنە چیا. بەگشتی پڕژە ھەر بە چیا دەناسرێت لە ھەندێک ناوچە ھەروەک ناوی تایبەت بە پڕژە بانگی دەکەن، جاروبار بە ڕێڕەوی کۆتر یان ڕێگای شاخەوانان دەناسرێت. دەستەواژەی پڕژە زیاتر پەیوەندی بە چیا بەرزەکانەوە ھەیە نەک تەپۆڵک و کێو و گردەکان.[٢]
بەرزایی لووتکەیەک لەسەر بەرزترین پڕژەکەی (پێی دەوترێت پڕژەی کلیل) بە شێوەیەکی کاریگەر پێوانەیە بۆ بەرزی تۆپۆگرافی شاخێک. بە زۆری پڕژەکان لەسەر ھێڵی ئاوی تواوی بەفر لە نێوان دوو شاخدا ھەڵدەکەوێت کە وەک کەندەڵانێکی کراوە وایە. بۆ نموونە، بەرزترین پڕژە لە نەمسا پڕژەی Obere Glocknerscharte (" لە بەرزایی ٣٬٧٦٦ مەتر ھەڵکەوتووە.[٣]
زۆرینەی پڕژەکان ناونراون و یان لەسەر ڕێگای مرۆڤ نین. زۆرینەی لووتکە دووانەیییەکان جیادەکرێنەوە لەلایەن پڕژەکانەوە. جیاکردنەوەکە لەگەڵ ناوەکانی تر بۆ شکاندن لە پشتە شاخەکان وەک زین، کەلێنی با یان نوچ بە توندی پێناسە نەکراوە و لەوانەیە لە شوێنەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز بێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پڕژە (جوگرافیا) تێدایە. |
بڕوانە پڕژە (جوگرافیا) لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |