پیاوی مشاری زنجیری | |
![]() | |
チェンソーマン (Chensō Man) | |
---|---|
مانگا | |
Anime television series | |
دەرھێنەر |
|
نوسەر | ھێرۆشی سێکۆ |
ڕێگەپێدان | کرانچیڕۆڵ |
تۆری ڕەسەن | تی ئێکس ئێن (تیڤی تۆکیۆ) |
Original run | ١٢-١٠-٢٠٢٢ - تا ئێستا – present |
Episodes | 5 |
پیاوی مشاری زنجیری (بە ژاپۆنی: チェンソーマン، بە ڕۆماجی: Chensō Man) زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنییە لەلایەن تاتسووکی فوجیمۆتۆوە نووسراوە و وێنەیکێشراوە، لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن و لەلایەن بڵاوکراوەی شوێشا لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ و کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاویانکردەوە، و ڕایانگەیاند کە مانگاکە بەردەوام دەبێت بە بەشی دووەمی کە بەشێوەی ئۆنڵاین لە ماڵپەڕی شۆنن جەمپ بڵاودەکرێتەوە و پلاتفۆرمی مانگا پڵەس لە تەمموزی ٢٠٢٢ەوە، و بەشەکانی لە ١٢ بەرگی تانکۆبۆن کۆکراونەتەوە.
و ستۆدیۆی ماپا بەرھەمھێنانی ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕاگەیاند لەسەر بنەمای مانگاکە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار پەخش دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠٢١ مانگای پیاوی مشاری زنجیری ٦٦ھەمین خەڵاتی مانگای شۆگاکوکان لەبەشی شۆننی بەدەستھێنا.[٤][٥]
چیرۆکەکە لە جیھانێک ڕوودەدات کە ئەھریمەنەکان لە ترسی مرۆڤ لەدایک دەبن، ئەم ئەھریمەنانە زۆرجار خراپەکارن و مەترسیدارن بەڵام مرۆڤ دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ دروست بکات بۆ ئەوەی بەشێک لە ھێزی بەکاربھێنێت، "دێنجی" گەنجێکی خەمۆکە ھەوڵ دەدات قەرزەکانی باوکی بە یاکوزا بدات بە فرۆشتنی ئەندامی جەستەیی و پاشان وەک ڕاوچی ئەھریمەنەکان کار دەکات دێنجی ئەھریمەنێکی ھەیە بەناوی "پۆچیتا" کە وەک بڕە یارمەتی دێنجی دەدات لە کارەکەیدا، یاکوزا ئەرکی کوشتنی ئەھریمەنێکی کردە ئەستۆی دێنجی و زوو دەزانێت کە پیلانێکە دژی ئەو بۆ کوشتنی لەلایەن ئەھریمەنەکان لە کاتێکدا پۆچیتا بە سەختی بریندار دەبێت بەڵام پۆچیتا لە ئەنجامی پەیمانەکەی پێشوویان، لەگەڵ دێنجی تێکەڵ دەبێت بۆ زیندووکردنەوەی دەبێتە مرۆڤێکی دووبەرەکی و توانایی بڕەی لە پۆچیتا وەردەگرێت و ئەو ئەھریمەنە دەکوژێت کە پێشتر کوشتی پاشان دەست دەکات بە نزیک بوونەوەی لە تیمی ڕاوچی ئەھریمەنەکان ئۆفیسی سەلامەتی گشتی میری(حکومی)، پاشان ماکیما ڕازی دەکات کە یەکێکە لە ئەندامانی تیمەکە تاوەکو ماکیما ڕازی دەبێت تا ڕاو نەکرێت لەلایەن ھەمان تیم چونکە بۆتە نیو مرۆڤ و نیو ئەھریمەن.[٤]
دێنجی (デンジ- Denji)
گەنجێکی قژ زەرد و چاو قاوەیی و ددانی تیژە، لە تەمەنی گەنجیدا قەرزەکانی باوکی بۆ مایەوە کە ھین یاکوزایە ھەوڵ دەدات بیداتەوە، بەڵام یاکوزا لەژێر کۆنتڕۆڵی زۆمبی ئەھریمەن خیانەتی لێدەکەن تا دێنجی دەمرێت پاشان پۆچیتا لەگەڵی یەک دەگرێت تا گرێبەستەکەی نێوانیان جێبەجێ ببێت و بە دووبەرەکی ئەھریمەن و مرۆڤ و ناسراو دەبێت بە «پیاوی مشاری زنجیری» دوای ئەوەی ماکیما دەبینێت دەچێتە ناو تیمی ڕاوچی ئەھریمەنەکانی میری(حکومی) بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ بژی، بەڵام ھاندەرە سەرەکیەکەی نزیک بوونەوەیەتی لە ماکیما.
ماکیما(マキマ-Makima)
ئافرەتێکی نامۆ کە لە بیستەکانی تەمەنیدایە، ڕاوچی ئەھریمەنەکانە لە ئۆفیسی سەلامەتی گشتی، دێنجی کردووە بە ئاژەڵی ماڵی خۆی، فێڵباز و زیرەکە سودی لە سەرنج ڕاکێشی خۆی بینیووە بۆ فریودانی دێنجی و بەڵێنی پەیوەندیەکی عاشقانەی پێ دەدات بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بکات و لە ھەمان کاتێکدا ھەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات گەر لە فەرمانی دەربچێت.
ئاکی ھایاکاوا (早アキ-Hayakawa Aki)
ڕاوچیەکی ئەھریمەنی میریە کە لە بەشی تایبەتی ژمارە ٤ بە سەرۆکایەتی ماکیما کاردەکات گرێبەستی ھەیە لەگەڵ ئەھریمەنی نەفرەتەکان و ئەھریمەنی داھاتوو، و ڕێگەی پێدەدرێت نەفرەتەکانی بەکاربھێنێت لە بەرامبەر قوربانیدانی بەشێک لە تەمەنی و لەگەڵ بینینی چەند چرکەیەک لە داھاتوو.[٥]
سەرەڕای ڕەشبینی و توندوتیژی لە زنجیرەکەدا، نووسەر فوجیمۆتۆ دەیویست بەرھەمەکانی لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپدا بڵاوبکرێنەوە، بەڵام پێی وابوو کارەکانی دەنێژرێن ئەگەر مانگاکە ھاوشێوەی "شێوازی جەمپ" نەکات، بۆیە چیرۆک و پێکھاتەکانی کارەکتەرەکانی دەستکاری کرد بۆ ئەوەی زیاتر لە چیرۆکەکانی جەمپ بچێت لە ھەمان کاتدا ھەوڵدەدات سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت وەک نووسەرێک، فوجیمۆتۆ باسی لەوە کردووە کە سەرەڕای سەرکەوتنی مانگاکە کاتێک لە گۆڤارەکەدا بڵاوکرایەوە، ئەو پلانی ھەیە کە بەشی دووەمی بە شێوەی ئۆنلاین لەسەر پلاتفۆرمی شۆنن جەمپ+ بڵاوبکاتەوە، چونکە دەیەوێت بیکات بە زنجیرەیەکی تەواو جیاواز لە بەشی یەکەم، و بەپێی قسەکانی کە کاری زۆر نییە لە نێوان ھەفتانەی شۆنن جەمپ و شۆنن جەمپ+ ڕوونی دەکاتەوە کە ھەندێک وێنە ھەبوون لە ڕەشنووسە سەرەتاییەکانی مانگاکەدا قەدەغە کرا بەڵام ئازادییەکی تەواویان پێدرا بە لۆژیکی چیرۆکەکە.
ھەروەھا باسی لەوە کردووە کە لە زۆر بەرھەمی دیکەوە ئیلەمەی لە چیرۆکەکە وەرگرتووە، ھەرچەندە لە کاتی زنجیرەی مانگادا زۆر سەرقاڵ بووە، بەڵام زۆرترین شتی نوێی بۆ دەرکەوتووە و شتی جیاواز لەوەی بینیویەتی و چیرۆکەکەی پەسن(وەسف) ی کردووە، "FLCL- ئێف ئێڵ سی ئێڵ" و "Apara- ئەپارا" پێکەوە. , ئاماژەیەی کردووە کە ئەو لە سەرەتاوە بابەتی زۆری ھەبوو بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی چیرۆکەکەدا شتی تر زیاد کرا، و بە ئەنقەست کۆمەڵێک شتی نھێنی لە چیرۆکەکەدا بەجێھێشت بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات بۆ نووسینی بەشی دووەمی.
سەبارەت بە ئەنیمێکە، نوسەر فوجیمۆتۆ ئاماژەی بەوەدا کە قسەی لەگەڵ ئەو کەسانە کردووە کە کار لەسەر ئەنیمێکە دەکەن و ھەستی بە ئاسوودەیی کردووە بۆیە کارەکەی بۆ ئەوان جێھێشت، کاتێک ئەنیمێکە بە فەرمی ڕاگەیەندرا، کۆمێنتێکی کردووە و دەڵێت " پیاوی مشاری زنجیری وەک لاسایکردنەوەیەکی دۆرۆھیدۆرۆ و جوجوتسو کایسن دەچێت، و ئەو ستۆدیۆیە کە ئەنیمێکە بەرھەم دەھێنێت ھەمان ستۆدیۆی دۆرۆھیدۆرۆ و جوجوتسۆ کایسنە! ھیجم نیە بۆ گووتن! تکایە ئەم کارە بکە!!"[٦]
بەشی یەکەمی مانگای پیاوی مشاری زنجیری کە لەلایەن تاتسوکی فوجیمۆتۆ نووسراوە و وێنەکێشراوە (کەشتی سەلامەتی گشتی) لە گۆڤاری شۆنن جەمپی ھەفتانە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ تا ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، دواتر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی شوێشا بەشەکانی مانگای کۆکردەوە بۆ ئەوەی لە ١١دا بڵاویان بکاتەوە بەرگەکانی تانکۆبۆن کە یەکەمیان لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ و دوایینیان لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.
لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، دوای کۆتایی ھاتنی بەشی یەکەمی مانگا لە گۆڤاری شۆنن جەمپی ھەفتانە، ڕاگەیەندرا کە بەشی دووەم لەسەر پلاتفۆرمی شۆنن جەمپ دەست پێدەکات، لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ڕاگەیەندرا کە بەشی دووەم (ئێرکی ئامادەیی) دەگرێتەوە کە دێنجی دەچێت بۆ قوتابخانە.[٧][٦][٨][٩][١٠]
لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا کە مانگاکە ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی بەدەسھێنا کە لەلایەن ستۆدیۆی ماپا بەرھەم ھێنراوە، یادی ١٠ ساڵەی ماپا کە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.
کاستی ئەنیمێکە بریتین لە ڕیۆ یاماناکا وەک دەرھێنەری گشتی و ماکۆتۆ ناکازونۆ وەک دەرھێنەری ئەڵقەی سەرەکی، سیناریۆکان ھیرۆشی سێکۆ، دیزاینی کارەکتەرەکان لەلایەن کازوتکا سوگییاما، دیزاینی جنۆکەکان لەلایەن کییۆتاکا ئوچییاما، دەرھێنەری جوڵە لەلایەن تاتسویا یۆشیھارا، و دەرھێنانی ھونەری لەلایەن یوسوک تاکێدا، تەکنیکاری ڕەنگەکان لەلایەن نائۆمی ناکانۆ، و دیزاینی دیمەنەکان لەلایەن یۆھی میاھارا، موزیک لەلایەن کێنسوکی ئوشیۆ وە ئامادەکراوە.
ئەنیمێکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کەناڵی تۆکیۆ تیڤی و تۆڕەکانی دیکەدا بۆ یەکەمجار نمایشکرا و گۆرانی ئینترۆی ئەنیمێکە بە ناوی "کیک باک - گەڕانەوە بۆ سروشت" لەلایەن "کێنیچی یۆنێزو" ەوە، ھەر ئەڵقەیەکی ئەنیمێکە گۆرانییەکی ئیپیلۆگی جیاواز لەخۆدەگرێت.[١١][١٢][١٣][١٤][١٥][١٦]
لە مانگی ئابی ٢٠٢٠، مانگاکە زیاتر لە ٣ ملیۆن کۆپیی لە تیراژدا بەدەستھێنا، لە مانگی تشرینی یەکەمی دواتردا ژمارەکە گەیشتە زیاتر لە ٤.٢ ملیۆن دانە، تا مانگی یەکی ٢٠٢١ ژمارەکە گەیشتبووە ٦.٤ ملیۆن دانە، تا مانگی ئازاری ٢٠٢١ ژمارەکە گەیشتە ٩.٣ ملیۆن دانە لە تیراژدا.[١٧][١٨][١٩][٢٠][٢١]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)