Ant-Man پیاوی مێروولە | |
نووسین | ئێدگار ڕایت جۆ کۆڕنیش ئادەم مکەی پۆڵ ڕود |
---|---|
سەرچاوەی چیڕۆک | پیاوی مێروولە لە درووستکردنی ستان لی |
چەشنی فیلم | فیلمی جوڵە، و فیلمی خەیاڵی زانستی، و فیلمی سوپەر پاڵەوان، و فیلمی دزی |
کاست | پۆڵ روود مایکڵ دۆگلاس کۆرێی ستۆڵ مایکل پێنیا ئەنتۆنی ماکس تیپ هاریس |
مۆسیقا | کریستۆف بێک |
دەستکاری | دان لبێنتاڵ |
ستۆدیۆ(کان) | کۆمیکەکانی ماڕڤل |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | واڵت دیزنی پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٧ی تەمووزی ٢٠١٥ ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ماوەی فیلم | ١١٧ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیهانی سینەمای مارڤڵ (ڕیزبەندی: ۱۲) |
تێچوون | ١٣٠ ملیۆن دۆلار |
پیاوی مێروولە (بە ئینگلیزی: Ant-Man) فیلمێکی ئەمریکییە، لە کۆمیکەکانی ماڕڤڵەوە وەرگیراوە تایبەت بە کارەکتەری پیاوی مێروولە. فیلمەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤلەوە بەرهەم هێنراوە و لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاو کراوتەوە.ئەم فیلمە دوازدەمین فیلمە لە گەردوو سینەمایی ماڕڤڵە، و لە دەرهێنانی پێتن ڕیدە و لەنووسینی ئێدگار ڕایت، جۆ کۆڕنیش ئادەم مکەی و پۆڵ ڕودە. فیلمەکە لەنواندی ئەکتەران پۆڵ ڕوود،کۆرێی ستۆڵ،مایکڵ دۆگلاس،مایکڵ پێنیا، تیپ هاریس،ئەنتۆنی ماکی و بۆبی کەنەڤالە.
فیلمەکە باس لە زانا دکتۆر هانک پیم (مایکڵ دۆگلاس) دەکات کە بەهۆی بچوککردنەوەی مرۆڤەوە چاکەتێکی پاڵەوانی دروست دەکات و دواتر بەهۆی پیربوونی دەیدات بە سکۆت لانگ (پۆل روود) بۆ ئەوەی دزیەکی گەورە ئەنجام بدات ئەویش بریتیە لە دزنی چاکەتی دووەم کە کە کەسێکی خراپەکار درووستی کردۆتەوە لەسەر هەمانشێوەی دکتۆر پیم، بەڵام دەیەوێ بۆ مەبەستی خراپ بەکاریبێنێ. بۆیە پیم و سکۆت هەوڵەکان چردەکەنەوە بۆ ڕزگارکردنی جیهان لەو مەترسیە گەورەیە.
بەشی دووەمی فیلمەکە لەژێر ناوی (Ant-Man & the Wasp) کە باسی چیڕۆکی هاوسەرەکەی دکتۆر پیم دەکات لە ٦ی تەمووزی ٢٠١٨ کەوتە سینەماکانەوە، ڕووداوەکانی چیڕۆکەکە کاریگەریەکی گەورەیان بەسەر ڕووداوەکانی تۆڵەسێنەکان:جەنگی بێ کۆتا و تۆڵەسێنەکان: کۆتا یاری هەبوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پیاوی مێروولە (فیلم) تێدایە. |