خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ | ||||
---|---|---|---|---|
شوێن | لەندەن، ![]() | |||
Highlights | ||||
زۆرترین مەدالیای زێڕ | ![]() | |||
زۆرترین مەدالیا | ![]() | |||
|
خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ سەرجەم ئەو ولاتانە دەگرێتەوە کە ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی نەتەوەیین و بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ی لەندەن پایتەختی بەریتانیا، لە ٢٧ ی تەممووزی ٢٠١٢ ئۆڵمپیاد دەستی پێکرد و لە ١٢ەی ئابی ٢٠١٢ کۆتایی ھات.[١] لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٤ وڵاتی جیاواز ١٠٬٧٦٨ ھەزار وەرزشوان بەشدارییان تێداکردووە. ٨٦ ولات لە ٢٠٤ ولات بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد لە ناویاندا وەرزشوانانی ئەمریکا پلەی یەکەمیان وەرگرت لە بەدەست ھێنانی مەدالیاکان دوای ئەوەی توانیان ٤٦ مەدالیای زێر، و ١٠٤ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنن. وەرزشوانانی چین پلەی دووەمیان وەرگرت بە بەدەست ھێنانی ٣٨ مەدالیای زێر و ٩١ مەدالیای گشتی. لەکاتێکدا وەرزشوانانی بەریتانیا وڵاتی خانەخوێ پلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا بە بردنەوەی ٢٩ مەدالیای زێر و ٦٨ مەدالیای گشتی. بەحرەین و بۆتسوانا و قوبرس و گابۆن و گرینادا و گواتمالا و مۆنتینیگرۆ ھەموویان یەکەم مەدالیای ئۆڵمپیادی خۆیان بەدەست ھێنا ھەروەھا بەحرەین و گرێنادا یەکەم مەدالیای زێڕیان لە مێژووی بەشداریکردنیان لە ئۆڵمپیاد بردەوە.[٢]
* نەتەوەی میواندار (شانشینی یەکگرتوو)