لە لۆژیک و ماتماتیکدا، پێویستی و بەشکردوویی یا پێویستبوون و بەسبوون دوو زاراوەن بۆ وەسفکردنی پەیوەندییە مەرجییەکانی نێوان وتەکان. بۆ وێنە، کە دەوترێ «ئەگەر P ئینجا Q»، یانی Q پێویستە بۆ P، چونکە ڕاستیی P ڕاستیی Q گەرەنتی دەکا. بە زمانێکی تر، ناکرێ P هەبێ و Q نەبێ، یا نەبوونی Q نەبوونی Pش دەستەبەر دەکا. بە ھەمان شێوە، P بەسە بۆ Q، یا P ھێندەی پێوەیە بەشی Q بکا، چونکە ڕاستبوونی P ھەمیشە ڕاستبوونی Qشی لەگەڵە، بەڵام ناڕاستبوونی P ھەمیشە ئەوە ناگەیەنێ کە Qش ناڕاستە.
بەگشتی، ھەلومەرجی پێویست بۆ پێشھاتنی ھەلومەرجێکی تر، ئەو هەلومەرجەیە کە بەناچار دەبێ بەجێ ھاتبێ (ڕەنگە وێڕای چەند مەرجی دیکە). بەڵام، ھەلومەرجی بەشکردوو (یا بەس، یا سەربەزیا، یا کافی) ئەو ھەلومەرجەیە کە خۆی بەتەنیایی بتوانێ ھەلومەرجەکەی تر بەرھەم بێنێ. کاتێ ڕادەگەیەنرێ کە وتەیەک مەرجی پێویست و بەشکردووی وتەیەکی ترە، ئەمە بەو مانایە دێ کە وتەی یەکەم ڕاستە ئەگەر و تەنیا ئەگەر وتەی دووەم ڕاست بێ، یا دەکرێ بوترێ دەبێ ھاوکات ھەردووکیان یا ڕاست بن یا درۆ.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێویستی و بەشکردوویی تێدایە. |