پێکھاتەی دابەشکردنی کار (بە ئینگلیزی: work-breakdown structure (WBS))[١] ڕێگایەکی باوە لە بەڕێوەبەریی پرۆژە و سیستمەکانی ئەندازیاریی بۆ دابەشکردنی کارەکان بۆ چەند کار و چالاکییەکی بچووکتر و وردتر بەجۆرێک کە هەریەکەیان ئەنجامێک بەدەستەوە بدەن. دەبلیوو بی ئێس لە شێوەی هێلکاری و پلەبەندی دەردەکەوێت.
لەڕێی هێلکارییەکەوە، بەڕێوبەرانی پڕۆژە دەتوانن خەمڵاندن بکەن بۆ کات و تێچوو، لەم ڕێیەوەش دەتواندرێت پڕۆژەکە باشتر کۆنتڕۆل بکرێت.[٢]
بنەمای پێکھاتەی دابەشکردنی کار لەگەڵ ئامرازی پێرت (PERT) بەیەکەوە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا درووستکرا. ئامرازی پێرت لە ساڵی ١٩٥٧ لەلایەن هێزی دەریاوانیی ئەمریکا بەکارهات، بەڵام لەو دەمە دەبلیوو بی ئێس بەکارنەهات.[٣][٤]
لە حوزەیرانی ١٩٦٢، دەزگای ناسا بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی لە تەکنیکی پێکھاتەی دابەشکردنی کار (دەبلیوو بی ئێس) دەکرد لە ژێر ناوی پێرت/تێچوون.[٥]