پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ بەشێکە لە پەتای جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرتاسەری جیھانی گرتۆتەوە (COVID-19) و ھۆکارەکەی ڤایرۆسی سەختی کۆئەندامی ھەناسەیە (SARS-CoV-2). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا یەکەمین تووشبوونی نەخۆشییەکە لە ئەڵمانیا پشتڕاستکرایەوە لەنزیک شاری میونخ.[١] زۆرینەی تووشبووەکان لە مانگی کانوونی دووەم و شوبات دا سەرچاوەکەی دەگەڕایەوە بۆ ھەمان کۆمپانیای دروستکەری پارچەی ئۆتۆمبیل. لە ٢٥ و ٢٦ی شوبات دا چەند تووشبوویەکی دەستنیشانکراو لە (بادن- ڤوتمبێرگ) سەرچاوەکەیان دەگەڕایەوە بۆ تەشەنەکردنەکەی وڵاتی ئیتاڵیا و یەکەمین تووشبوو لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠دا تۆمارکرا. کۆمەڵە تووشبووی دیکە ڕاگەیەندران کە لە خەڵکانی ھاتووی چین، ئێران و ئیتاڵیاوە تووشببوون.[٢][٣]
پەیمانگای ڕۆبێرت کۆخ پێشنیاری بۆ حکومەتی ئەڵمانیا کرد بۆ شێواز و ڕێگاکانی دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشی و پەتا ناوچەیییەکە بەپێی بەرنامەیەکی نەتەوەیی پەتای جیھانی. یەکەمین ھەنگاوی مامەڵەکردنی نەخۆشییەکە بریتیی بوو لە قۆناغی گەمارۆدان یان قۆناغی سنووردارکردن کە ھەوڵی کەم کردنەوەی تەشەنەکردنی دەدا. حکومەتی ئەڵمانی و چەند بەرپرسیکی دیکەی تەندروستی ڕایانگەیاند کە وڵاتەکە بەشێوەیەکی زۆرباش ئامادەیە و لە سەرەتادا ھیچ ڕێکارێکی تایبەتییان نەگرتە بەر بۆ کۆکردنەوەی و کۆگاکردنی کەرەستەی پزیشکی یان سنووردارکردنی ئازادی جوڵە و چالاکییە گشتییەکان. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازارەوە پەتا جیھانییەکە بەپێی بەرنامەکەی (پەیمانگای ڕۆبێرت کۆخ) وەک قۆناغی پارێزگاری مامەڵەی لەگەڵ دا کراوە کە ناوچە و ویلایەتەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ھەستاون بە (داخستنی قوتابخانە و باخچەی ساوایان، دواخستنی وەرزە ئەکادیمییەکان و قەدەغەکردنی سەردان بۆ ناوەند و خانەکانی بەساڵاچووان بۆ پاراستنی کەسانی بەساڵاچوو). دوای دوو ڕۆژ حکومەتی ئەڵمانیا ھەستا بە داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ نەمسا، دانیمارک، فەرەنسا، لوکسمبێرگ و سویسرا. لە ٢٢ی ئازاردا، لە ٦ ویلایەتی ئەڵمانیا قەدەغەکردنی ھاتووچوۆ جێبەجێ کرا.[٤][٥]
گەشتکردنی ناوخۆیی تەنھا بۆ کۆمەڵەی دوو کەسی (دوو کەس زیاتر نەبێت) و کەسانی ھەمان خێزان ڕێگەپێدراوە. ھەندێک لە ناوچەکان ڕێکاری توندتریان جێبەجێ دەکرد کە تەنھا ڕێگەیان دەدا خەڵکی لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی دیاریکراو (وەک ڕۆیشتن بۆ سەر کار، ئەنجامدانی ڕاھێنانی ڕۆژانە و کڕینی خۆراک)[٦]
لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، (پەیمانگای ڕۆبێرت کۆخ) ١٨٤٬١٩٣ باری تووشبوو، ٨٬٦٧٤ گیانلەدەستدان و نزیکەی ١٦٩٬٦٠٠ چاکبوونەوەی بە فەرمی ڕاگەیاندبوو. ڕێژەی گیانلەدەستدانی نزمی وڵاتەکە بە بەراورد بە ڕێژەی گیانلەدەستدانی وڵاتانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ببووە ھۆی سەرھەڵدانی گفتووگۆ و چەند شیکردنەوەیەک کە پێیان وابوو ھۆکاری کەمی ڕێژەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەکی زیاتری پشکنینییەکان و ھەبوون و بەردەستبوونی ژمارەیەکی بەرزتری ناوندەکانی یەکەی چاودێری چروپڕ (Intensive Care Unit) کە خاوەنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردن و بەشێکی زیاتری تووشبووان لەنێو کەسانی گەنجدایە.[٧]
ئەڵمانیا بەرنامەیەکی نەتەوەیی پەتای جیھانی ھاوتای ھەیە کە لە کاتی پەتایەکی ناوچەیی گەورە ھەڵدەستێت بە ناساندن و دەسنیشانکردنی بەرپرسیارێتییەکان و ڕێکارەکان بۆ کەسانی کاربەدەست لە سیستەمی تەندروستی دا. بەڕێوەچوون و ئاراستەکردنی دەستبەسەرداگرتنی پەتای ناوچەیی لەلایەن ھەردوو دەسەڵاتی فیدراڵی (پەیمانگای ڕۆبێرت کۆخ) و دەسەڵاتی ناوچەیی (ویلایەتەکان) ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت و ھەروەھا ویلایەتەکانی ئەڵمانیا خاوەنی بەرنامەی وەڵامدانەوەی خۆیانن بەرامبەر بە پەتا ناوچەیییەکان. لە سەرەتای مانگی ئازاردا، بەرنامە نەتەوەیییەکە درێژکرایەوە بەمەبەستی چارەکردنی بەردەوامی پەتای جیھانی کۆرۆنا. ئەم بەرنامەیە چوار ئامانجی سەرەکەی لەخۆدەگرێت:[٨][٩]
بەرنامەکە پێکھاتبوو لە سێ قۆناغ، کە دەکرێت لە کاتی جێبەجێکردنی بەرنامەکەدا قۆناغەکان تێکەڵی یەکتر ببن بەھۆی جیاوازی ناوچەیی لە گەشەکردن و پەرەسەندنی پەتا جیھانییەکە:
لە قۆناغی گەمارۆدان دا بەرپرسانی تەندروستی سەرنج دەخەنە سەر دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان ھەبوو لەگەڵ کەسی تووشبووی کەرەنتین کراودا و ئەو کەسانە دەخرێنە ژێر چاودێری و پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت. کەرەنتینەی کەسیی (لەلایەن کەسی تووشبوو خۆیەوە) لەلایەن ناوندە تەندروستییەکانی ناوچەکە چاودێری دەکرێت بەمەبەستی کورت کردنەوەی زنجیرەی تووشبووەکان و سنووردارکردنی توشبوونی بە کۆمەڵ. لە قۆناغی پاراستن دا، ئاراستەی کارکردن دەگۆرێت بۆ بەکارھێنانی ڕێکاری ڕاستەوخۆ لە پاراستنی کەسانی لاواز و جێ مەترسی دژی ڤایرۆسەکە. لە کۆتایی دا قۆناغی کەم کردنەوە ھەوڵ دەدات خۆی بەدوور بگرێت لە زۆر بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارھێنانی چاودێری چروپڕ بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پەکیان نەکەوێت و بەردەوام بن.[١٠][١١]
لە سەرەتای کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، پەرلەمانی ئەڵمانیا بەتەواوی ئاگادارکرابوونەوە لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی سەرتاسەری پەتای جیھانی کۆرۆنا. ھەڵسەنگاندنێکی مەترسی پێشبینی ڕادەی مەترسی بڵاوبوونەوەی سەرتاسەری پەتایەکی جیھانی دەکرد و ھەروەھا ئاماژەشی کردبوو بە نەبوونی ھیچ کۆتانێک لە دژی ڤایرۆسەکە و گرنگی ھەبوون و بەکارھێنانی کەرەستەکانی خۆپارێزی (وەک دەمامک، پارێزەری چاو و پەنجەوانە). سەرەرای بەردەستبوونی ئەم زانیارییە وردانە، بە ھیچ شێوەیەک (نوسینگەی فیدراڵی بۆ پاراستنی شارستانی و ھاوکاری کارەسات - BBK) ھەڵنەستان بە دانانی کۆگا و فرۆشگەی لەبار یان کۆبوونەوە لەگەڵ دروستکەران و دابینکەرانی کەرەستەی خۆپارێزی و پزیشکی بەمەبەستی ئامادەبوون بۆ بارێکی لەناکاو.[١٢][١٣]
ئەڵمانیا بە فەرمی دووچاری قەیرانی ئابووری (سستی ئابووری) بۆوە بەھۆی پاشەکشەکردنی کردنی ئابوورییەکەی بەڕێژەی ٢٫٢٪ لە ماوەی یەکەمین چارەکی (سێ مانگی یەکەم) ساڵی ٢٠٢٠دا.
لە ١ی نیسان دا، نزیکەی نیو میلیۆن کۆمپانیا لە ئەڵمانیا کارمەندەکانی خۆیان مۆڵەت دا لەژێر «ڕێکاری کارکردنی کورت خایەن»ی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە. ئەم ڕێکاری کارکردنە کورت خایەنەی لە ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرا ھاوشێوەی ھەمان ڕێکاری قەرەبووکردنەوە بوو لە فەڕەنسا و بەڕیتانیا.[١٤]
لە ٨ی نیسان دا، ئەڵمانیا ھەستا بە ھەڵوەشاندنەوەی کاتیی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ تەنھا بۆ کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزیی و ڕێگەیدا ٨٠ ھەزار کرێکاری ئەوروپای ڕۆژھەڵات بچنەوە بۆ ئەڵمانیا لەنێوان مانگی نیسان و مایس دا بۆ دروێنەکردن و چنینەوەی خۆراکە وەرزییەکان.
لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی ٢٩ی نیسان دا، حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا پێشبینی دەکرد (تێکرای بەرھەمی ناوخۆیی - GDP) بە ڕێژەی ٦٫٣ کەم ببێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا.
لە ٢٢ی مایس دا، وتارێکی بڵاوکراوە لە (ڕۆژنامەی باشوری ئەڵمانیا - Süddeutsche Zeitung) ئەنجومەنی ئەڵمانی شارەزایانی ئابووری ئاماژەیان بە بیروڕاکانی خۆیان کردبوو لەسەر نەخشەسازی بەرنامەی ئاسایی بوونەوە و ھەستانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەتایبەتی سەرنجیان خستبووە سەر ئەو گفتووگۆیەی کە ئایا بەرنامەی ئاسایی بوونەوەکە ھاندەرێکی دراوی زیاتر لەخۆبگرێت بۆ کڕینی ئۆتۆمبیلی کارەبایی یان نا (کە ئەم بیرۆکەیە لەلایەن حکومەتەکەی مێرکلەوە لایەنگری دەکرا) ئەنجومەنەکە پێشنیاریدەکرد ھیچ ڕێکاری یارمەتی تایبەت بۆ کەرتەکانی ئابووری دابین نەکرێت و لە بەرامبەردا تیشک بخرێتە سەر وەبەرھێنانەکان لە بوارەکانی (پەروەردە و ژێرخان، کەم کردنەوەی نرخی وزە و ڕێگەدان بە کۆمپانیاکان بە تەرازووکردنەوەی زیانە ئابوورییەکانیان بە قازانجەکانی ڕابردوو و قازانجە چاوەڕوانکراوەکانی ساڵانی داھاتوو.[١٥][١٦]
لە ٣ی حوزەیران دا، (دەزگای بەکارخستنی فیدراڵی - Bundesagentur Für Arbeit) ڕایگەیاند کە ژمارەی بێ کاران لە ئەڵمانیادا لە مانگی مایس دا بەرزبۆتەوە بۆ ٢٫٨١٣ میلیۆن کەس و ڕێژەی بێ کاری گەیشتۆتە ٦٫١٪. بەڕێوبەری دەزگاکە (دێتلڤ شیلە) وتی کە "ھەرچەندە قەیرانی نەخۆسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی سەختی بێ ھاوتای ھەبووە لەسەر بازاری کار بەڵام بە بۆچوونی ئەو بازاری کار بەشێوەیەکی باش توانیویەتی ڕووبەڕووی قەیرانەکە ببێتەوە.[١٧]
بەپێی زانیارییەکانی (نوسینگەی ئاماری فیدراڵی - Statistisches Bundesamt) ھەناردەکردن لە مانگی نیسان دا بە ڕێژەی ٣١٪ کەمی کردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ئەمە دیاردەیەکە لە کاتی دەستکردن بە کۆکردنەوەی ئامارەکان (ساڵی ١٩٥٠)ەوە ڕووینەداوە.[١٨]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: |archive-date=
/ |archive-url=
timestamp mismatch; 2020-04-23 suggested (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Imperial13March20202
نەدراوە{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئەڵمانیا تێدایە. |