پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە لوبنان

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی لوبنان بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکە پشتڕاستکرایەوە.[١]

لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠دا لوبنان یەکەمین باری تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی کۆڤید-١٩ پشتڕاستکردەوە کە ژنێكی ٤٥ ساڵان بوو لە شاری قومی وڵاتی ئێرانەوە گەڕابۆوە و پشکنینەکەی بۆ (SARS-CoV-2) ئەرێنی دەرچوو و دەستبەجێ لە بەیروت گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. لە ٢٦ی شوبات دا دووەم ژن تووشی ڤایرۆسەکە بوو کە ئەویش لە وڵاتی ئێرانەوە سەرنشینی هەمان فرۆکەی تووشبووی یەکەم بوو.

لە ٢٧ی شوبات دا پیاوێكی ٧٧ ساڵانی ئێرانی کە لە ٢٤ی شوبات دا لە ئێرانەوە گەیشتبووە وڵاتەکە پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆیی رەفیق حەریری لە بەیروت. هەروەها لە ٢٨ی شوبات دا ژنێكی بەڕەچەڵەك سوریی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچوو و دواتر ئەویش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆیی رەفیق حەریری لە شاری بەیروت. لە ٢٩ی شوبات کۆی ژمارەی تووشبووان ٧ کەس بوو.[٢][٣]

لە ١ی ئازاردا وەزارەتی تەندروستی ٣ باری تووشبوونی نوێی ڕاگەیاند و ئەم سێ تووشبووە لەگەڵ گەیشتنیان لە ئێرانەوە بۆ لوبنان هەستابوون بە خۆ کەرەنتینە کردن  و کۆی ژمارەی تووشبووانی دەگەیاندە ١٣ کەس.[٤][٥]

ڕێگەگرتن و گەمارۆدانی نەخۆشییەکە

[دەستکاری]

لە ٢٨ی شوبات دا وەزیری پەروەردە (تارق ئەل مەجزوب) ڕایگەیاند کە تەواوی ناوەندە پەروەردەییەکان لە ٢٩ی شوباتەوە دادەخرێن هەتا ٨ی ئازار. بڕیارەکە بە بڕیارێکی ناپێویستی توند لەقەڵەم دەدرا لەلایەن (زانکۆی ئەمریکی بەیروت، زانکۆی ئەمریکی لوبنانی و زانکۆی سەینت جۆزیف) و داوای کردەی بڕیاردانیان دەکرد بە پشتبەستن بە بەڵگە بۆ دوورکەوتنەوە لە پەشۆکان و هەرا. دوای ڕاگەیاندنی بە کرانەوە مانەوەی زانکۆکە لە کاتی پەتا جیهانییەکە و پشتگوێ خستنی داواکەی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ داخستن لەلایەن زانکۆیە دواترە لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا زانکۆکە داخستنی ناوەندەکانی ڕاگەیاند  و هەروەها دوای مشتومڕێکی زۆر لەنێوان زانکۆکانی دیکە و وەزیردا زانکۆکانی دیکەش پابەند بوونی خۆیان بە بە بڕیاری داخستنەکە ڕاگەیاند. لە ئەنجام دا زانکۆی ئەمریکی بەیروت هەستا بە دامەزراندنی ئەنجومەنێكی شارەزای بۆ زانیاری و ڕاوێژکاری سەربەخۆ دەربارەی پەتا جیهانییەکە.

دوای هاتنە ناوەوەی چەند کەسێكی تووشبوو بۆ ناو لوبنان لەو وڵاتانەی کە پێشتر بە تووشبوو پۆلێن نەکرابوون، لە ٦ی ئازاردا وەزیری تەندروستی (حەمد حەسەن) ڕایەگەیاند کە "لوبنان چیدیکە لە قۆناغی گەمارۆدانی نەخۆشییەکەدا نەماوە" بە واتای ئەوەی نەخۆشییەکە لەناو وڵاتەکەدا بڵاوبۆتەوە و هۆشداری دایە هاوڵاتیان کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەکاربهێنن و دوور کەونەوە لە شوێنە گشتییەکانی وك سەیرانگا و شانۆ و سینەماکان. دوابەدوای ئەم لێدوانە ڕێکاری داخستنی قوتابخانە، زانکۆ و دایەنگاکان هەتا ١٤ی ئازار درێژکرایەوە.[٦]

لێکەوتە ئابوورییەکان

[دەستکاری]

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانییەکە دیاردەی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە سەریهەڵدا. قەیرانی ئابووری سەخت وای لە لوبنانییە هەژارەکان کردبوو کە لەڕێی تەنها داهاتێكی زۆر کەم یان هیچەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە سەخترەکەدا بکەن.

لە ١٠ی تەمموزدا میشێل باچلێت (لێپرسراوی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ) هۆشداریدا لەسەر قەیرانی کۆمەڵایەتی-ئابووری لوبنان. لە لێدوانەکەی دا ژمارە و زانیاری لوبنانی و نەتەوە یەکگرتووەکانی وك سەرچاوە بەکاردەهێنا کە دەیخەمڵاند لە %٧٥ هاوڵاتیانی لوبنانی پێویستیان بە یارمەتییە. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ەوە لیرەی لوبنانی زیاد لە %٨٠ نرخەکەی خۆی لەدەستداوە و لەم ساتەدا بڕانی وزەی کارەبا بۆتە دیاردەیەكی باو. سەرەڕای ئەوە زیاد لە ٢٥٠ هەزار کرێکار لە لوبنان کاردەکەن کە زۆرینەی ئەم کرێکارانە دووچاری لەدەستدانی کارەکانیان بوونەتەوە، مووچەکانیان پێنەدراوە، بێ ماڵ ماونەتەوە یان ناتوانن بڕی دراوی دارایی بۆ خێزانەکانیان بنێرنەوە لە وڵاتەکانی خۆیان. باچلێت داوای لە لایەن و حیزبە سیاسییەکانی وڵاتەکە کرد دەستبەجێ هەستن بە ئەنجامدانی چاکسازی و لە پێشینە دانانی پێویستییە سەرەکییەکانی وك وزەی کارەبا، خۆراك، تەندروستی و پەروەردە.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Lebanon announces first coronavirus case».
  2. ^ «Crunching the numbers for coronavirus». Imperial News. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «High consequence infectious diseases (HCID); Guidance and information about high consequence infectious diseases and their management in England». GOV.UK (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Elsevier. «Novel Coronavirus Information Center». Elsevier Connect. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ Reynolds، Matt (4 March 2020). «What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?». Wired UK. ISSN 1357-0978. لە 5 March 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 5 March 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ «First Coronavirus Case Confirmed in Lebanon». The961. ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Lebanon reports second coronavirus case». www.aa.com.tr. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «Second Coronavirus Case Just Recorded in Lebanon». The961. ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.