پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی نیوزەلەندا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لەڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە نیوزەلەندا تۆمارکرا و هەتا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وڵاتەکە خاوەنی ٢،٠٠٥ تووشبووی پشتڕاستکراوە بوو لەگەڵ ٦١ باری گیانلەدەستدان.[١]
لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا چەند نیگەرانییەك هەبوو دەربارەی ئەوەی کە تەنها پشکنینی ڤایرۆسەکە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە لە وڵاتانی تووشبوو گەڕاونەتەوە و خاوەنی نیشانەکانی نەخۆشییەکەن یان بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ تووشبوویەکی پشتڕاستکراودا. هەندێك هاوڵاتی هەبوون کە خاوەنی نیشانەکان بوون بەڵام نەدەکەوتنە ژێر یەکێك لەو دوو پۆلێنەوە بۆیە پشکنینیان بۆ ئەنجام نەدەدرا.[٢][٣][٤]
پێناسەی وڵاتەکە دەربارەی لەبارێتی پشکنین بۆ هاوڵاتیان بریتیی بوو لە "هەبوونی هەر هەوکردنێکی کۆئەندامی هەناسە لەگەڵ هەبوونی بەلایەنی کەمەوە یەکێك لەم نیشانانە: کۆکە، ئازاری گەروو، هەناسە توونگی، هەبوونی چڵم و تەڕی بەردەوام لە لووت دا، بێ خەوی لەگەڵ پلەی گەرمی بەرز یان بێ خەوی بەبێ پلەی گەرمی بەرز."
پێناسەی وڵاتەکە بۆ لەبارێتی هاوڵاتیان بۆ پشکنین لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازار بۆ ٣ی نیسان بریتیی بوو لە هەبوونی بەلایەنی کەمەوە یەکێك لەم خەسڵەتانە:
لە ١٨ی ئاب دا وێستگەی هەواڵیی (نیوزهەب) بڵاویکردەوە کە بەرپرسێکی فەرمی ڕێکارەکانی کەرەنتین ئاشکرایکردوە کە کارمەندانی تەندروستی و ناوەندەکانی کەرەنتین چەندین جار داوای شێوازێکی پشکنینی " بهردهوام و بێپچڕان"یان کردووە بەڵام داواکانیان پشتگوێ خراوە لە کاتێك دا لە سەرەتای پەتا جیهانییەکەدا سەرۆك وەزیران (جەسیندا ئاردێرن) لێدوانی دابوو کە کارمەندانی تەندروستی خۆیان کارئاسانی ناکەن بۆ کردەی پشکنینەکان وە پاشان لە کۆبوونەوەیەکەی کورتخایەن دا وەزیری تەندروستیش (کریس هیپکینس) پشتڕاستی کردبۆوە کە ئاگادارە لە ناتەواوی و ئەنجام نەدانی پشکنینەکان بۆ کارمەندی سنوورەکان و لێدوانی دا کە "نەدەبوو داواکاری کارمەندان بۆ ئەنجامدانی پشکنین ڕەت بکرێتەوە". جودیس کۆڵینس سەرۆکی حیزبی بەرهەڵستکار (ئۆپۆزسیۆن - Opposition ) هەستا بە ڕەخنەگرتن لە شێوازی مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ قەیرانەکەدا.[٥][٦][٧]
لە نیسانی ٢٠٢٠دا (خەزێنەی نیوزەلەندا) پێشبینی دەکرد کە وڵاتەکە ڕووبەرووی بێکاری ببێتەوە بە ڕێژەی لە %١٣.٥ ئەگەر وڵاتەکە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە قەدەغەی هاتووچۆدا بمێنێتەوە و ڕێژەکە زیاتریش دەبێت بۆ %١٧.٥ و %١٥ ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆکە لەوە زیاتر درێژ بکرێتەوە. پێش قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەی سەرتاسەری وڵاتەکە ڕێژەی بێکاری لە %٤.٢ بوو.[٨]
لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، ڕێژەی بەردەستبوونی هێزی کاری زیادە لە بازاری کاردا لە %١.٦ زیادی کردبوو بۆ %١٢ و کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ ١٠ کاتژمێر کەمی کردبوو.
لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا (تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی - GDP ) بەڕێژەی لە %١.٦ کەمی کرد و لە مانگی ئەیلول دا دوابەدوای پاشەکشەی ئابووری بەڕێژەی لە%١٢.٢ بۆ چارەکی دووەمی ٢٠٢٠ کە لەلایەن ناوەندی (ئاماری نیوزەلەندا)ەوە ڕاگەیەندرا وڵاتەکە بە فەرمی چووە ناو ماوەی پاشەکشەی ئابووری. هەروەها لە چارەکی دووەم دا پاشەکشەکە زۆرترین ڕێژەی تۆمارکرد کە ڕێژەی %٤٧.٤ پاشەکشەکردن لە کەرتەکانی خانووبەرە و خزمەتگوزارییەکانی خۆراك و خواردنەوەکان تۆمارکرا وە ڕێژەی %٣٨.٧ لە کەرتەکانی گواستنەوە و کۆگاکردن وە ڕێژەی %٢٥.٨ لە کەرتی بیناسازی دا.
لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ناوەندی ئاماری نیوزەلەندا بڵاویکردەوە کە ڕێژەی بێکاری بۆ %٥.٣ زیادیکردووە بەهۆی پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ەوە و ژمارەی بێکاران لە ٣٧ هەزار کەسەوە گەیشتۆتە ١٥١ هەزار کەس.[٩]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نیوزلەندا تێدایە. |