پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی نەمسا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێكەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە ئافرەتێكی ٢٤ ساڵان و پیاوێكی ٢٤ ساڵان بوون لە وڵاتی ئیتاڵیا گەڕابوونەوە بۆ نەمسا. لە ٢٧ی شوبات دا پیاوێكی ٧٢ ساڵان لە ڤێنا دوای بەسەربردنی ١٠ رۆژ لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی ئەنفلۆنزا و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پاشان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە (کایزەر- فرانسز – جۆزیف).[١][٢][٣]
لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازاردا حکومەت ڕایگەیاند کە هەموو زانکۆکان هەڵدەستن بە داخستنی پۆلەکانیان هەتا ١٦ی ئازار. هەموو چالاکییە دەرەکییەکان کە زیاد لە ٥٠٠ کەس بەژداری تێدا بکەن هەڵپەسێردرا لەگەڵ هەموو چالاکییە ناو ژوورییەکان کە زیاد لە ١٠٠ کەس بەژداری تێدابکەن. لە ١٥ی ئازاردا بڕیاردرا هەموو منداڵانی خوار تەمەن ١٤ ساڵ لە ماڵەکانیان بمێننەوە و ئەم بڕیارە هەتا ٤ی نیسان کاری پێ دەکرا. هەموو جۆرە هاتووچۆ و گەشتێك بۆ کەسانی هاتوو لە ئیتاڵیاوە قەدەغەکرا. حکومەت داوای لە خەڵك دەکرد خۆیان بە دووربگرن لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تێكەڵاو بوون لە شوێنە قەرەباڵغەکان دا.[٤]
لە ١٦ی ئازاردا بڕیاری مانەوە لە ماڵەوە لەسەراسەری وڵاتەکەدا چووە باری جێبەجێ کردنەوە و تەنها بۆ چەند هۆکارێكی دیاریکراو ڕێگەدرابوو هاوڵاتیان ماڵەکانیان جێبهێڵن. هەروەها هەموو ئەو کردە بازاڕییە ناسەرەکییانە قەدەغەکران کە نەدەکرا لە ماڵەوە ئەنجامبدرێت.
لە ١٧ی ئازاردا سەرەڕای ڕێکارەکانی پشکنین لە خاڵی سنوورییەکان دا وڵاتەکە هەستا بە قەدەغەکردنی هەموو سەردانیکەرانی هاتوو لە وڵاتانی (ئیتاڵیا، ناوچەی هوبێی لە چین، ئێران و کۆریای باشور) بەڵام بەدەر لەو کەسانەی خاوەنی بڕانامەیەکی پزیشکی بوون (کۆنتر نەبێت لە چوار رۆژ) کە پشتڕاستی دەکردەوە تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.[٥][٦]
لە ٣٠ ئازاردا حکومەت هەستا بە دانانی نەخشەسازی بۆ کردنی ڕێكاری بەستنی دەمامکی دەم و لوت بە ڕێکارێكی ناچاریی بۆ هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەکە.
لە ٢١ی مایس دا ڕاوژێکاری وڵاتەکە (سباستیان کۆرتز) ڕایگەیاند کە کەرتی گەشتیاری هێزێکی پاڵنەری گەورەیە لە ئابووری نەمسا و لە %٨ی (تێکرای بەرهەمی ناوخۆیی - GDP) پێکدەهێنێت و بە سەدان و هەزاران کارمەند کاری تێدا دەکەن. هەروەها لێدوانی دا بۆ ئەو گەشتیارە ئەڵمانییانەی لە بارودۆخە ئاساییەکان دا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا دەرۆن و بانگێشتی کردن کە پشووەکانیان لە وڵاتی نەمسای سەلامەت بەسەربەرن و بەهۆی ئەم دەرفەتەوە هەستا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی ٤٠ ملیۆن یۆرۆیی بۆ کەرتی گەشتیاریی.
لە ٢٣ی مایس دا ڕێگەدرا بەو گەشتیارانەی لە وڵاتانی ئەڵمانیا و سویسراوە بەرەو ئیتاڵیا دەرۆیشتن بە سنوورەکانی نەمسادا تێبپەڕن بە مەرجێك هیچ جۆرە وەستان و بەرکەوتەیەکیان نەبێت لە ناوچە نەمساییەکان و ناو سنووری وڵاتەکەدا.[٧]
لە ٣ی حوزەیران دا وەزیری دەرەوەی نەمسا (ئەلێکساندەر شالنبێرگ) ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێكەوتووە لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، سویسرا، لیکتنستاین، سلۆڤینیا، هەنگاریا، سلۆڤاکیا و کۆماری چیك) کە سنووری وڵاتەکانیان لە ٤ی حوزەیرانەوە قۆناغ بە قۆناغ بکرێتەوە بەڵام ئەم ڕێکەوتنە هێشتا وڵاتی ئیتاڵیای نەدەگرتەوە.
دواتر لە ٢١ی حوزەیران دا وڵاتەکە جارێكی دیکە هەستا بە پەیڕەوکردنی بڕیاری بەستنی دەمامکی دەم و لوت لە ناو بازار، سوپەرمارکێت و بانكەکان دا. لەگەڵ ڕێکاری پشکنینی توندتر بۆ کەسانی هاتوو لە ناوچەکانی باڵکانەوە.
لە ٤ی ئەیلول دا شێوازی ئاگاداری کۆرۆنا ترافیك بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە کارکردن کرد. بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووە نوێییەکان لە شارەکانی (ڤێنا، لینز، گراتز و ناوچەی تایرۆلیەن) ڕەنگی ئاگاداری بوو بە زەر (مەترسی مامناوەند) لە کاتێك دا لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە رەنگی ئاگاداری سەوز (مەترسی کەم) جێبەجێ دەکرا.
لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا شاری ڤێنا هەستا بە توندکردنی ڕێکارەکانی ڕێگەگرتن و خەڵکی ناو شارەکە لەسەریان داواکراوبوو زانیارییەکانی پەیوەندیکردنیان دابنێن لە کاتی سەردانکردنی چێشتخانە، یانە و قاوەخانەکان دا و ئەم بڕیارە ئەو چێشتخانانەی نەدەگرتەوە کە بە شێوازی خزمەتگوزاری گەیاندن کاردەکەن.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نەمسا تێدایە. |